ناوونیشان: ژن و پیاو
ژن: "پیاوه‌كه له دوای من ژن ئه‌هێنیته‌وه!"
پیاو: "ئه‌ی بۆ نا! دنیا هه‌ر وا بووه و چاوه‌ڕێی چی بکه‌م!"
ژن: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌كه چه‌ند بێوه‌فای، ده یا خوا پێش من بمریت!"
پیاو: "گاڵته‌م كرد، تۆبه! جارێكی تر من و ژنهێنان!"
ژن: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌كه بۆ من ئه‌وه‌نده خراپم كه ئیتر ژن نه‌هێنیته‌وه؟"
پیاو: "ئه‌ی قوڕی كوێ بكه‌م به‌سه‌رما و چی بكه‌م!"
________________________________________
ناوونیشان: پياوى گه‌مژه!
ژنێک پیاوه‌که‌ی ئه‌نێرێ بۆ بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی شقارته‌ی بۆ بکڕێ. شقارته ئه‌کڕێ و ئه‌یهێنێته‌وه بۆ ژنه‌که‌ی. ژنه هه‌رچه‌ند ئه‌کا، هیچی داناگیرسێ! به پیاوه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌که خۆ ده‌نکه‌شقارته‌کان هیچیان داناگیرسێن!" پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "جا وه‌ڵڵا ژنه‌که له دوکانه‌که هه‌موویم تاقی کرده‌وه، دائه‌گیرسان!"
________________________________________
ناوونیشان: بلووری چرا!
مامۆستایه‌ک له قوتابییه‌کانی ئه‌پرسێ: "ناوی شتێک بڵێن که ئه‌خرێته ده‌مه‌وه؟"
قوتابییه‌ک ده‌ست هه‌ڵئه‌برێ و ئه‌ڵێ: "مامۆستا پاروو!"
یه‌کێکی تر ئه‌ڵێ: "مامۆستا چلووره!"
سێیه‌میش ئه‌ڵێ: "مامۆستا مه‌مکه‌مژه!
چواره‌م ئه‌ڵێ: "مامۆستا بلووری چرا!"
مامۆستاش ئه‌ڵێ: "هه‌تیو بلووری چرای چی! بلووری چرا چۆن ئه‌خرێته ده‌مه‌وه؟"
قوتابییه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "به‌رێ وه‌ڵڵا مامۆستا ئه‌خرێ!"
مامۆستاکه ئه‌ڵێ: "هه‌تیو شێت بووی!"
قوتابییه‌که ئه‌ڵێ: "نه‌وه‌ڵا مامۆستا شێت نه‌بووم و ئه‌خرێ! ئه‌گه‌ر ناخرێ بۆ باوکم جار جار شه‌وانه به دایکم ئه‌ڵێ: "ئاده‌ی چراکه خامۆش که و بیخه‌ره ده‌مته‌وه!"
________________________________________
ناوونیشان: سووره‌ی سه‌ر ماسی
کابرایه‌کی ڕه‌زیل دوو ژنی ئه‌بێ! ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵیان ناخه‌وێ، ژنه‌کان
به‌مه زۆر بێتاقه‌ت ئه‌بن و بیانووی پێ ئه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی یان وازیان لێ بهێنێ، یان له‌گه‌ڵیان بخه‌وێ! یه‌که‌میان به بیانووی ئه‌وه‌ی کراسه‌که‌ی دڕاوه، داوای پاره‌ی لێ ئه‌کا! و ئه‌وی تریش به بیانووی چاوئێشه داوای پاره‌ی لێ ئه‌کا و ئیتر پیاوه تێ ئه‌گا حاڵ و مه‌سه‌له چییه! شه‌وێک، په‌رده‌یه‌کی له ڕووتانا قایم بێ، ده‌رپێ قووته‌ی لێ شل ئه‌کاته‌وه و زۆر چاک هه‌ردووکیان ئه‌شێلێ! بۆ به‌یانی که له خه‌و هه‌ڵئه‌سن، پیاوه‌که به یه‌که‌میان ئه‌ڵێ: "ها ئه‌وه پاره بۆ تۆ بیده به کراس!" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "نه‌مگه‌ره‌که و به ده‌ست ئه‌یدروومه‌وه!" ئه‌مجا به‌وی تریان ئه‌ڵێ: "ها ئه‌وه پاره بۆ تۆ بچۆ بۆ لای دوکتۆر با ته‌ماشایه‌کی چاوت بکا و چاره‌یه‌کت بۆ بنووسێ!" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "پێویست ناکا! چاک بوومه‌ته‌وه!" ئیتر کابرا کێری ده‌رئه‌هێنی و ئه‌دا به سه‌ره‌که‌یا و ئه‌ڵێ: به قوربانت بم سووره‌ی سه‌ر ماسی، ملهه‌می چاو و پینه‌ی کراسی!"
________________________________________
ناوونیشان: گه‌ڕانه‌وه له ماڵی خوا؟
کابرایه‌ک له حه‌ج، واته له ماڵی خوا، ده‌گه‌ڕێته‌وه و زۆر بێتاقه‌ت ده‌بێت!
ماڵه‌وه لێی ده‌پرسن: "ئه‌وه بۆ بێتاقه‌تی؟"
ئه‌ویش ده‌ڵێت: "من چووم بۆ ماڵی خوا وا نییه؟"
ئه‌وانیش ده‌ڵێن: "به‌ڵێ."
کابراش ده‌ڵێت: "بۆیه بێتاقه‌تم، چونکه ئه‌و هه‌مووه پاره‌م سه‌رف کرد که‌چی..."
ئه‌وانیش ده‌ڵێن: "که‌چی!!!"
کابراش ده‌ڵێت: "که‌چی که چووم بۆ ماڵی خوا، سه‌یرم کرد خوا خۆی له ماڵ نییه! ئیتر چۆن بێتاقه‌ت نه‌بم!"
________________________________________
ناوونیشان: سه‌ره‌ی نان
مه‌لایه‌ک له نۆره‌ی نانکڕیندا ئه‌که‌وێته پشت ژنێکی زۆر جوان و شۆخ و شه‌نگه‌وه! ئیتر پاش نه‌ختێک شه‌یتان ئه‌جێته که‌وڵیه‌وه و خۆی بۆ ناگیرێت، ورده ورده له ژنه‌ی توند ئه‌کات و خه‌ریک ئه‌بێت!
له‌پڕێکا کابرای نانه‌وا هاوار ئه‌کات: "خه‌ڵکینه به‌داخه‌وه په‌ره‌مێزه‌که‌م شکاوه و ئیش ناکات! برۆن بۆ ئه‌و نانه‌واخانه‌یه‌ی پشته‌وه!"
ئیتر نۆره شل ئه‌بێت و له‌و کاته‌دا که خه‌ڵکه‌که خه‌ریکن بڵاوه‌ی لێ ئه‌که‌ن، مه‌لا ده‌نگ هه‌ڵئه‌بڕێت و ئه‌ڵێت: "موسوڵمانینه ڕه‌حمه‌تی خواتان لێ بێت، سه‌ره‌که تێک مه‌ده‌ن!"
________________________________________
ناوونیشان: فڕۆکه‌خانه
کوڕێک له‌ناو پاسێکدا به‌رامبه‌ر کچێک دائه‌نیشێت و کچه‌که زنجیرێکی ئاڵتوونیی باریکی له ملدا ئه‌بێت و فڕۆکه‌یه‌کی بچووکی پێوه ئه‌بێت! کوڕه‌که هه‌ر سه‌یری سنگی کچه‌که ئه‌کات. ئاخرێکه‌ی کچه‌که په‌ست ئه‌بێت و ئه‌ڵێت: "فڕۆکه‌یه، فڕۆکه! فڕۆکه‌ت نه‌دیوه!؟"
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "ببووره من سه‌یری فڕۆکه‌که ناکه‌م، سه‌یری فڕۆکه‌خانه‌که ئه‌که‌م!"
________________________________________
ناوونیشان: گوێدرێژێک!
کابرایه‌ک ئه‌چێته گوندێک و ئه‌بێته میوانی ماڵه‌کوردێک. خاوه‌نماڵ پێنج شه‌ش ڕۆژ له کابرا ناپرسێت و دوای له کابرا ئه‌پرسێت: "تۆ کێی؟"
میوانیش ئه‌ڵێت: "من خوشکه‌زای خوام!"
خاوه‌نماڵ هیچ قسه ناکات و میوان تا پانزه بیست ڕۆژێکی تریش له ماڵدا ئه‌مێنێته‌وه و ناڕوات. ئاخرێکه‌ی کابرای خاوه‌ن ماڵ زۆر وه‌ڕس ئه‌بێت، بۆیه شه‌وێک کابرای میوان له جێگای نووستدا هه‌ڵئه‌گرێت و ئه‌یبات بۆ مزگه‌وت و له‌وێ فڕێ ئه‌دا. کابرای میوان خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه و ئه‌پرسێت: "ئه‌وه چی ئه‌که‌یت؟"
خاوه‌نماڵیش ئه‌ڵێت: "سه‌گبات تۆ بیست ڕۆژ زیاتره له ماڵی منی، ده بیست ڕۆژیش له ماڵی خاڵت به، خۆ کفر نابێت!"
________________________________________
ناوونیشان: شه‌یتان پێی كردم
کچێکی جوان دراوسێی شێخێک ئه‌بێت و کچه حسابی باوکی خۆی ئه‌کات و هه‌میشه خزمه‌تی ئه‌کات! ڕۆژێک شێخه ئه‌چێته بنکڵێشه‌ی کچه و هه‌ر چۆنێک بێت له خشته‌ی ئه‌بات! کچه‌ش ناچار شکایه‌تی خۆی ئه‌باته لای حاکم و حاکمیش شێخه بانگ ئه‌کات و لێی ئه‌پرسێت: "بۆ وات له‌و کچه قوڕبه‌سه‌ره کردووه؟" شێخه‌ش ئه‌ڵێت: "به خوا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!" حاکم دیسان له شێخه ئه‌پرسێت: "باشه تۆ له خوا نه‌ترسایت وا ئه‌م به‌ڵایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و کچه‌دا هێنا؟" شێخه‌ش ئه‌ڵێته‌وه: "به خوا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!" ئیتر حاکم تووڕه ئه‌بێت و پێ ئه‌ڵێت: "ده گو بخۆ شه‌یتان شه‌یتان! شه‌یتان هیچ ناکات گه‌وادی بۆ تۆ ئه‌کات!"
________________________________________
ناوونیشان: مامۆستای لادێ
مامۆستایه‌ک تازه دائه‌مه‌زرێت، نه‌قڵی ئه‌که‌ن بۆ لادێیه‌کی زۆر دوور و به ته‌نها هه‌ر ئه‌و ده‌وام ئه‌کات. مامۆستاکه هه‌موو ڕۆژێک و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر وانه‌کانی خۆی به‌ڕێکوپێکی ئه‌ڵێته‌وه، به‌ڵام هیچ موفه‌تیشێک سه‌ر به لادێیه‌که‌دا ناکات، چونکه زۆر دووره! ئیتر مامۆستاکه تاقه‌تی نامێنێت به چاکه‌ت و پانتۆڵه‌وه ده‌وام بکات و به چاکه‌ت و بیجامه‌وه ده‌وام ئه‌کات. ماوه‌یه‌ک به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ئه‌بێت، له‌پڕ ڕۆژێک دوو سێ موفه‌تیش خۆیان ئه‌که‌ن به حه‌وشيی مه‌کته‌به‌که‌دا! مامۆستاکه له په‌نجه‌ره‌که‌وه ئه‌یانبینێت و زۆر ئه‌ترسێت له‌وه‌ی به شێوه‌یه بیبینن و فه‌سڵی بکه‌ن. خێرا به قوتابییه‌کان ئه‌لێت: "که ئه‌و ئه‌فه‌نییانه هاتنه ژووره‌وه، هه‌مووتان پێکه‌وه هه‌ڵسن و ڕاکه‌نه ده‌ره‌وه!" قوتابییه‌کانیش وا ئه‌که‌ن. موفه‌تیشه‌کان به‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی قوتابییه‌کان زۆر سه‌رسام ئه‌بن و له مامۆستاکه ئه‌پرسن: "مامۆستا مه‌سه‌له چییه؟" مامۆستاش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا قوربان خه‌ڵکی ئه‌م دێیه له چاکت و پانتۆڵ زۆر ئه‌ترسن، هه‌ربۆیه منیش به چاکه‌ت و بیجامه‌وه ده‌وام ئه‌که‌م!"
________________________________________
ناوونیشان: کابرایه‌کی ته‌نگه‌تاو!
کابرایه‌ک له‌ناو بازاڕدا ته‌نگه‌تاو ئه‌بێت و نازانێت چی بکات! له‌پڕ تینی بۆ دێت و خه‌ریکه ئه‌یکات به خۆ‌یا، ناچار خۆی ئه‌کات به ده‌رمانخانه‌یه‌کدا و له خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌پرسێت: "خاڵه شووتیتان هه‌یه؟"
کابرای خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌ش ئه‌ڵێت: "نه‌خێر نیمانه!"
ئیتر کابرا شه‌ڕواڵه‌که‌ی دائه‌که‌نێت، لێی دائه‌نیشێت و ئه‌ڵێت: "بۆ من گوو ناکه‌مه دوکانێک شووتی تێدا نه‌بێت!"
________________________________________
ناوونیشان: سه‌ربازێک
کوڕێک سه‌رباز ئه‌بێت, سه‌ربازگه‌که‌یان نزیک شارێک ئه‌بێت و شاریش ته‌نها یه‌ک گه‌رماوی تێدا ئه‌بێت. هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک که دائه‌به‌زێت بۆ گه‌رماو بۆ خۆشتن، شتی لێ ئه‌دز‌ن و که به خاوه‌نی گه‌رماوه‌که ئه‌ڵێت باوه‌ڕی پێ ناکات. ئاخرێکه‌ی خاوه‌نگه‌رماوه‌که پێی ئه‌ڵێت: "کوڕم مه‌یه بۆ ئه‌م گه‌رماوه با شتت لێ نه‌دزن!" به‌ڵام کوڕه‌ی سه‌رباز چی بکات، گه‌رماوی تری لێ نییه و ناچار ئه‌بێت دوای دوو هه‌فته ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌رماوه‌که. که ته‌واو ئه‌بێت، سه‌یر ئه‌کات نیتاق و بێرییه‌که‌ی نه‌بێت هیچی تریان بۆ نه‌هێشتۆته‌وه. ناچار بێرییه‌که‌ی له سه‌ر ئه‌کات و نیتاقه‌که‌ی ئه‌به‌ستێت و ئه‌چێته به‌رده‌م کابرای خاوه‌ن گه‌رماو و پێی ئه‌ڵێت: "خاڵه حاجی من هیچ ناڵیم، به‌ڵام تو ویژدانت من ئاوها هاتم بۆ ئێره!"
________________________________________
ناوونیشان: مه‌لای به‌ناوبانگ
مه‌لایه‌ک زۆر به‌دین و به‌ناوبانگ ئه‌بێت له‌ناو خه‌ڵکدا! شه‌یتان زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ئه‌دات که بێته سه‌ر دینی ئه‌و و کاری خراپ بکات، مه‌لا قایل نابێت. ئیتر شه‌یتان چه‌ند جارێک و به هه‌موو جۆرێک هه‌وڵی له‌گه‌ڵدا ئه‌دات و هه‌ر بۆی ناچێته سه‌ر. ناچار ئافره‌تێکی بۆ ئه‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی کاری خراپی له‌گه‌ڵدا بکات، به‌ڵام مه‌لا هه‌ر قایل نابێت و نایه‌ته ژێر بار. ئاخرێکه‌ی شه‌یتان خۆی هه‌ڵئه‌سێت و خۆی ئه‌کات به ئافره‌تێکی زۆر زۆر جوان و دێت بۆ لای مه‌لا و ئه‌ڵیت: "مه‌لا با بیکه‌ین!" مه‌لاش ئه‌ڵێت: "کفره!" و شه‌یتان واز ناهێنێت و هه‌ر ئه‌ڵێت: "وه‌ره با بیکه‌ین!" وه‌لحال مه‌لا له‌به‌ر جوانییه‌که‌ی ته‌سلیم ئه‌بێت و چیتر خۆی پێ ڕاناگیرێت، ئه‌ڵێت: "بچۆ ئه‌و په‌نایه‌وه..." و دوایی زۆر چاک ئه‌یشێلێت!
کچه ئه‌ڕوات و پاش نه‌ختێک خۆی ئه‌کاته‌وه به شه‌یتان و دێته‌وه وێزه‌ی مه‌لا و ئه‌ڵێت: "مه‌لا به خوا چاک کڵاوم له سه‌ر نایت، ئه‌و کچه من بووم!"
مه‌لا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ریق نه‌بێته‌وه و گوناهبار نه‌بێت، ئه‌ڵێت: "جا چییه خێرم گه‌یشتووه و دوژمنی خوام گاوه!"
________________________________________
ناوونیشان: کابرایه‌کی کڵاوبه‌سه‌ر
کابرایه‌ک به ڕێبواری ڕێی ئه‌که‌وێته لادێیه‌ک و هه‌ر که سه‌ری ئه‌خورێت، ده‌ست ئه‌بات و له‌سه‌ر کڵاوه‌که‌یه‌وه سه‌ری ئه‌خورێنێت! پیاوێکی لادێکه چه‌ند جارێک چاوی له ڕه‌فتاری کابرا ئه‌بێت و پێی سه‌یر ئه‌بێت، ئیتر خۆی پێ ناگیرێت و لێی ئه‌پرسێت: "ئه‌وه براله عه‌یب نه‌بێت چ خێره وا له‌سه‌ر کڵاوه‌که‌ته‌وه سه‌رت ئه‌خورێنیت؟" کابرایش ئه‌ڵێت: "بۆ کاکه گیان خه‌ڵکی ئه‌م دێیه‌ی ئێوه که قنگیان ئه‌خورێت، شه‌ڕواڵه‌کانیان دائه‌که‌نن!"
________________________________________
ناوونیشان: ئایه‌توڵا جاكشانى
کوڕێکی شیعه کچێکی یابانی ئه‌خوازێت و کوڕێکیان ئه‌بێت ناوی ئه‌نێن (ئایه‌توڵا جاکشانی)!
________________________________________
ناوونیشان: باوك و كوڕ
باوکێک به کوڕه‌که‌ی ئه‌ڵێت: "ئا ڕۆڵه بڕۆ بزانه هه‌وره یان سایه‌قه‌یه!"
کوڕه‌ش دێته‌وه و ئه‌ڵێت: "باوکه باران ناهێڵێت بزانم هه‌وره یان سایه‌قه‌یه!"
________________________________________
ناوونیشان: تووڕه
دوو پیاو ئه‌بێته شه‌ڕه‌قسه‌یان، یه‌کێکیان زۆر کابرایه‌کی تووڕه‌وتڕۆ ئه‌بێت و به‌وه‌ی تر ئه‌ڵێت: "زۆر چه‌نه‌بازی مه‌که به قورئان که قوڕگم گرتیت، پێش خوا، گیانت ده‌رئه‌که‌م!"
________________________________________
ناوونیشان: خوا ڕه‌حمی کرد وشکی نه‌کردم!
مامۆستایه‌ک ئه‌چێته لای باوکی قوتابییه‌کی و پێ ئه‌ڵێت: "تکات لێ ئه‌که‌م که‌مێك ئامۆژگاری کوڕه‌که‌ت بکه زۆر هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌جێیه!" باوکی قوتابییه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "بۆ مامۆستا گیان خوانه‌خواسته هیچ بووه!" مامۆستاکه‌ش به‌تووڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێت: "جا له‌وه زیاتر چی ببێت! کوڕه‌که‌ت وێنه‌ی سه‌د دۆلارییه‌کی له‌سه‌ر کاغه‌ز کێشابوو و له‌سه‌ر زه‌وییه‌که فڕێی دابوو، منیش هه‌ڵمگرته‌وه و چوومه بازاڕ شتی پێ بکڕم و نه‌مزانی ته‌زویره، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی ئه‌وانه‌ی به‌ته‌ما بووم شتیان لێ بکڕم که‌وتنه گیانم و ڕۆحیان ده‌رهێنام و خه‌ریک بوو له قوزیاکی ساحێبم به‌رن!"
باوکی قوتابییه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "ئه‌مجا مامۆستا گیان ئه‌وه هه‌ر هیچ نییه! باوه‌ڕت بێت وێنه‌ی هینه‌که‌ی دایکی له‌سه‌ر کاغه‌زێک کێشابوو و کردبووی به پلاکی کاره‌بای ماڵه‌وه و منیش وامزانی دایکێتی، خۆم پێ نه‌گیرا و ڕامکرد و که‌وتمه ته‌کانلێدان، ئیتر هه‌ر خوا ڕه‌حمی وشکی نه‌کردم!"
________________________________________
ناوونیشان: دوو درۆزن
دوو درۆزن پێکه‌وه ئه‌که‌ونه گفتوگۆ و درۆزنی یه‌که‌م ئه‌ڵێت: "باوکم کاتژمێرێکی هه‌بوو و یه‌ک ساڵی ڕه‌به‌ق له‌ژێر ئاودا داینا و که ده‌ریهێنایه‌وه هێشتا هه‌ر کاری ئه‌کرد!"
درۆزنی دووه‌م ئه‌ڵێت: " جا ئه‌وه چییه! باوکی من ساڵێک له‌ژێر ئاودا بوو نه‌خنکا!"
درۆزنی یه‌که‌م ئه‌ڵێت: "ئای له‌و درۆیه! جا له‌ژێر ئاودا چی ئه‌کرد؟"
درۆزنی دووه‌میش ئه‌ڵێت: "دانیشتبوو و کاتژمێره‌که‌ی باوکتی قوڕمیش ئه‌کرد!"
________________________________________
ناوونیشان: پاکه‌ته‌جگه‌ره
کوڕ و کچێک، به‌ناچاری و له‌به‌ر نه‌بوونی شوێن، ئه‌چنه ئوتێلێک و له قاتی شه‌ش ژوورێک به کرێ ئه‌گرن! پاش نه‌ختێک، کوڕه گه‌رم ئه‌بێت و ده‌ست ئه‌خاته ناو سنگ و به‌رۆکی کچه‌وه و ئه‌که‌وتێته هه‌ڵگڵۆفین و خه‌ریک ئه‌بێت! کچه‌که‌ش که په‌له‌یه‌تی و له‌وه زیاتر خۆی پێڕاناگیرێت، زۆری بۆ دێت و به کوڕه‌که ئه‌ڵێت: "ئه‌وه ئه‌ڵێی ئیشی خواره‌وه‌ت نییه؟"
کوڕه‌ش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵا ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌چیته خواره‌وه، پاکه‌ته‌جگه‌ره‌یه‌کیش بۆ من بێنه!"
________________________________________
ناوونیشان: شووكردن
ژنێک خه‌ریکی هه‌ویرشێلانه و له‌و کاته‌دا کوڕه‌که‌ی لێی ئه‌پرسێ: "دایکه تا ئێره چه‌ند شووت کردووه؟" دایکه‌ش، که هه‌ر له‌ڕاستیدا ژماره‌که‌ی له بیر نییه، ئه‌ڵێ: "کوڕم واز بێنه، تاقه‌تم نییه!" کوڕه به‌رۆکی دایکی به‌ر نادا و ئه‌پرسێته‌وه، دایکه‌ش ناچار ئه‌ڵێ: "کوڕم، نۆ و نۆ و نۆی تریش، حه‌مه بێڕیش و ئه‌وه‌نده‌ی تریش! ده‌ستم له هه‌ویره، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له بیره!"
________________________________________
ناوونیشان: باوكی حه‌مه‌ی دراوسێمان
کچێک زۆر پرسیار له دایکی ئه‌کا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شتی تازه بۆ ناو ماڵه‌که‌یان بکڕن.
کچه ڕۆژێک له دایکی ئه‌پرسێ: "دایه کێ ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه تازه‌یه‌ی بۆ کڕین؟"
دایکیشی ئه‌ڵێ: "باوکی حه‌مه‌ی دراوسێمان!"
ئیتر به‌م شێوه‌یه هه‌ر که کچه پرسیار ئه‌کا، دایکی ئه‌ڵێ: "باوکی حه‌مه‌ی دراوسێمان!"
کچه ڕۆژێک به دایکی ئه‌ڵێ: "ئه‌رێ دایه ئه‌وه بۆ هه‌رچی شتی ماڵه‌که‌مانه باوکی حه‌مه‌ی دراوسێمان بۆمان ئه‌کڕێ، ئه‌ی باوکم بۆ بۆمان ناکڕێ!"
دایکه‌ش ئه‌ڵێ: "کچم من ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای باوکت بوومایه، تۆ هه‌ر نه‌ئه‌هاتیته دنیاوه!"
________________________________________
ناوونیشان: تونێلی ده‌ربه‌ندیخان
دوو پیاو له ڕێگایه‌کی دووره‌وه دێن بۆ ده‌ربه‌ندیخان و پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه تونێله‌که، ده‌ست ئه‌به‌ن بۆ عه‌لاگه‌یه‌ک میوه له سه‌یاره‌که‌یاندا و دوو مۆز ده‌ردێنن بۆ ئه‌وه‌ی بیخۆن. یه‌که‌میان ده‌ست ئه‌با بۆ مۆزه‌که و پاکی ئه‌کا و قه‌پێکی لێ ئه‌گرێ، ڕێک له‌و کاته‌دا ئه‌گه‌نه ناو تونێله‌که و ته‌واو تاریک ئه‌بێ! براده‌ره‌که‌ی پرسیاری لێ ئه‌کا: "ئه‌رێ مۆزه‌که خۆشه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "هه‌تیو نه‌که‌ی نه‌یخۆی! منی کوێر کرد!"
________________________________________
ناوونیشان: مه نجه ل
مناڵێک زوو زوو ئه‌چێت بۆ دوکانێک و له کابرای دوکاندار ئه‌پرسێ: خاڵه مه‌نجه‌ڵتان هه‌یه؟" کابراش هه‌موو جارێک ئه‌ڵێ: "نا، بابه گیان نیمانه!" مناڵه لێ ناگه‌ڕێ و به‌ته‌واوی کابرا بێزار ئه‌کا و هه‌موو ڕۆژ دێته‌وه سه‌ری! ڕۆژێک کابرا بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ منداڵه‌که بۆ ئه‌و پرسیاره ئه‌کا، ئه‌ڵێ: "به‌ڵێ مه‌نجه‌ڵمان هه‌یه!"
مناڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئه‌مجا چییه ئێمه‌ش هه‌مانه!"
________________________________________
ناوونیشان: دزی مردوو!
شه‌وێک دزێک ئه‌ڕواته سه‌ر ماڵێک. ماڵه‌که لۆرییه‌کیان ده‌بێ و کابرای خاوه‌نماڵ به ڕێککه‌وت خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه و گوێی لێ ئه‌بێ که دز هاتووه‌ته سه‌ریان و خه‌ریکی دزینی لۆرییه‌که‌یه. کابرا ناکاته نامه‌ردی و یه‌ک بلۆک هه‌ڵده‌داته ناو بۆدیی لۆرییه‌که‌وه. له‌پڕ ده‌نگ نامێنێ و ئه‌ویش، چونکه ده‌نگه‌ده‌نگه‌که نامێنێ، ئه‌چێ لێی ئه‌نوێته‌وه.
به‌یانی که هه‌ڵده‌ستێ بۆ سه‌ر ئیش ده‌بینێت کابرای دز زراوی ته‌قیوه و مردووه و چه‌که‌که‌شی له لایه‌وه که‌وتووه. ئیتر کابرای خاوه‌نماڵ هیچی بۆ نامێنێته‌وه له‌وه زیاتر له‌به‌رخۆوه بڵێ: "شه‌ڵڵایه دزییه‌که‌ی بکردایه و ئه‌م تاوانه‌م نه‌خستایه‌ته ملی خۆم!"
________________________________________
ناوونیشان: قوربان
دووه‌م جارم بوو به سه‌فه‌ر بۆ کوردستان ئه‌گه‌ڕامه‌وه، ده‌بوو سه‌ر له باوکی ڕه‌فیقێکم بده‌م. وه‌لحال! له مه‌جالێکدا سه‌ردانی ماڵیانم کرد و که گه‌یشتمه خزمه‌ت باوکی ــ ناویم ئه‌زانی که ناوی کاک ڕه‌حمانه به‌ڵام هه‌روه‌ک ڕێزێک، هه‌ردوو ده‌ستم برد و وتم: "قوربان گیان چۆنی؟" وتی: "ناوم قوربان نییه و ناوم ڕه‌حمانه!"
ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵ، به پێکه‌نین ئه‌و ڕۆژه‌م به سه‌ر برد!
________________________________________
ناوونیشان: بێعه‌قڵ!
کوڕێک لای باوکی شکایه‌ت ئه‌کات و ئه‌ڵێت: "باوکه مامۆستا پێم ئه‌ڵێت بێعه‌قڵ!"
باوکیشی تووڕه ئه‌بێت و ئه‌ڵێت چۆن شتی وا ئه‌بێت و ئه‌ڕوات بۆ لای مامۆساکه و لێی ئه‌پرسێت: "مامۆستا بۆ به کوڕه‌که‌م ئه‌ڵێی بێعه‌قڵ؟"
مامۆستاش پێی ئه‌ڵێت: "کاکه ناهه‌قیم نه‌کردووه و کوڕه‌که‌ت زۆر بێعه‌قڵه!"
باوکی ئه‌ڵێت: "چۆن؟"
مامۆستاش به کوڕه‌که‌ی ئه‌ڵێت: "ئا بڕۆ بزانه من له ماڵم؟"
کوڕه‌که ئه‌ڕوات و دێته‌وه و ئه‌ڵێت: "مامۆستا له ماڵ نه‌بووی!"
مامۆستاش ڕوو له باوکی ئه‌کات و ئه‌ڵێت: "من نه‌موت بێعه‌قڵه!"
باوکیشی به کوڕه‌که‌ی ئه‌ڵێت: "ئێ کوڕم بۆ ڕۆیشتێت، ته‌له‌فۆنێکت بکردایه!"
________________________________________
ناوونیشان: معه‌مه‌د دۆسه
کابرایه‌ک ئه‌بێت ناوی معه‌مه‌د دۆسه ئه‌بێت و سایه‌قته‌کسی ئه‌بێت. جا ئه‌م کابرایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌عم زۆر ئه‌کات، پۆلیس لێی وه‌ڕس ئه‌بن و پێی ئه‌ڵێن: "ئه‌م جاره ئاخر جارته و ئه‌گه‌ر حادیسه بکه‌یت، ئه‌خرێیته زیندانه‌وه!"
هێنده‌ی پێ ناچێت معه‌مه‌د پیاوێک ئه‌کات به ژێره‌وه، پۆلیس ئه‌یگرن، ئه‌یبه‌ن و پێی ئه‌ڵێن: "تازه ئیتر نه‌جاتبوونت نییه!"
معه‌مه‌دیش ئه‌ڵێت: "کاکه له خۆوه عکوم مه‌ده‌ن، وه‌رن ئه‌چین بۆ لای کابرا! ئه‌گه‌ر خه‌تای من بوو ئه‌وه هه‌قتانه بمخه‌نه زیندانه‌وه!"
پۆلیس ڕازی ئه‌بن و ئه‌ڕۆن بۆ لای کابرا له خه‌سته‌خانه.
معه‌مه‌د دۆسه لێی ئه‌پرسێت: "ئه‌رێ کاکه هۆڕنم بۆ لێ نه‌دایت؟"
کابراش ئه‌ڵێت: "با!"
ئه‌مجا لێی ئه‌پرسێت: "ئه‌ی سه‌رم نه‌هێنایه ده‌ره‌وه و پێم نه‌وتیت خۆت لاده؟"
کابرا ئه‌ڵێت: "وا بوو!"
معه‌مه‌د ئه‌ڵێت: "ئه‌ی بۆ لانه‌چوویت!"
کابرای نه‌خۆش ئه‌ڵێت: "ئێ باشه سه‌گباب له دوکانی خۆمدا بۆ کوێ لاچم!"
________________________________________
ناوونیشان: لووت!
سه‌رده‌مانێک, که‌سانێک هه‌بوون سه‌ریان کردبووه سه‌ر لووت (کوڵ)کردنه‌وه، به‌و هیوایه‌ی هه‌ر به هیچ نه‌بێت به لووتی قنج و کوڵه‌وه له ئه‌وروپایی بچن! ئه‌و که‌سانه ئه‌چوونه لای ئه‌و دوکتۆرانه‌ی که شاره‌زا و لێزانی بواری جوانکارین له ئه‌ندامه‌کانی له‌شدا و به‌تایبه‌ت یه‌کێکیان که له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا زۆر ناو و ناوبانگی ده‌رکردبوو و به سه‌دان و بگره هه‌زاران لووتی (کوردی) کوڵ و قنج کردبووه‌وه! (حه‌مه‌که‌ریم)ی ئامۆزاشم یه‌کێک بوو له‌وانه و بۆ هه‌مان به‌زم ڕه‌نجی (فه‌رهاد)ی دابوو و بڕه‌پاره‌یه‌کی باشیشی پێکه‌وه نابوو ــ خۆشتان ئه‌زانن ئه‌و به‌زمه پاره‌یه‌که‌ی زۆری تێئه‌چێت! وه‌لحاڵ! ئه‌و ڕۆژه‌ی که حه‌مه‌که‌ریم ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆره‌که، دوکتۆر یه‌کسه‌ر پێی ئه‌ڵێت: "فه‌رموو بڕۆ له‌سه‌ر ئه‌و ته‌خته پاڵکه‌وه!" حه‌مه‌که‌ریمیش سه‌ری سووڕ ئه‌مێنێت له‌وه‌ی که دوکتۆر هیچ پرسیاری لێ ناکات و لێی ئه‌پرسێت: "ئاخر دوکتۆر نه پرسیار ئه‌که‌یت و نه هیچ! چۆن ئه‌زانی بۆ چی هاتووم، وا یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێی بڕۆ پا
![]()
















