ناوونیشان: مۆزی تیایه
مه‌غدید له ماڵی مامی ئه‌بێت، ئێواره، کاتێک میوه دائه‌نرێت، مه‌غدید دوو مۆز هه‌ڵئه‌گرێت. یه‌که‌میان پاک ئه‌کات ئینجا ئه‌یخوات، به‌ڵام دووهه‌میان هه‌ر به‌توێکڵه‌وه ئه‌خوات. مامی لێی ئه‌پرسێت؛
"مه‌غدید گیان ئه‌وه بۆچی دووهه‌میانت پاک نه‌کرد؟" ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"مامه گیان خۆم زانیم ئه‌وه‌شیان هه‌ر مۆزی تیایه."
________________________________________
ناوونیشان: ڕه‌حمه‌تی دیار نییه!
شێتێک له پرسه‌ی باوکی‌دا جوان خۆی ئه‌گۆڕێت و له‌گه‌ڵ مامی و باقی خزماندا ئه‌وه‌ستێت و وه‌کو ئه‌وان له‌به‌ر خه‌ڵک هه‌ڵئه‌ستێت و به‌خێرهاتنی خه‌ڵکی ئه‌کات. که‌سوکار ئه‌که‌ونه چرپه‌چرپ له نێوان خۆیاندا و ئه‌ڵێن ڕه‌نگه مردنی باوکی کاری تێ کردبێت و بیری کردبێته‌وه و چاک بووبێت. ئه‌مان له‌م مشتومڕه‌دا ئه‌بن شێته‌که ڕوویان تێ ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه ڕه‌حمه‌تی باوکم بۆ دیار نییه؟"
________________________________________
ناوونیشان: نان و زه‌ڵاته
کابرایه‌ک برسی و بێپاره ئه‌چێتته چیشتخانه‌یه‌که‌وه و پرسیار له شاگرده‌که ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ کاکه، حسابی نان و زه‌ڵاته بۆ موشته‌ری ئه‌که‌ن؟"
شاگرده‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"نه‌خیر قوربان." کابراش ئه‌ڵێ:
" ده که‌واته نان و زه‌ڵاته‌یه‌کم بۆ بێنه زه‌حمه‌ت نه‌بێت!"
________________________________________
ناوونیشان: باوک و کوڕێکی دز
باوک و کوڕێکی دز پێکه‌وه ئه‌چن بۆ بازاڕ و به‌نیازی دزیکردن خۆیان ئه‌که‌ن به دووکانێکدا. کوڕه‌که چه‌ند که‌لوپه‌لێک ئه‌دزێت و دێنه ده‌ره‌وه. پۆلیسێک به ڕێکه‌وت چاوی له کوڕه‌که ئه‌بێت کاتێک شته‌کان ئه‌دزێت بۆیه دوایان ئه‌که‌وێت و هاوار ئه‌کات:
"کوڕی که‌ر ڕاوه‌سته!" کوڕه‌که‌ش له ژێرلێوه‌وه به باوکی ئه‌ڵێ:
"باوکه ئه‌وا منیان ناسییه‌وه، به‌ڵام تۆ خۆت تێک مه‌ده بڕۆ!"
________________________________________
ناوونیشان: عه‌ره‌ق
شیخ جه‌لالی برای شێخ نه‌جیبی قه‌ره‌داغی ئێواره‌یه‌کی مانگی ڕه‌مه‌زان، له سلێمانی له مزگه‌وته‌که‌ی خۆیدا، وه‌عزی ئه‌دا و باسی له خراپه‌ی عه‌ره‌قخواردنه‌وه ئه‌کرد و ئه‌یووت:
"هه‌ر که‌سێ به‌سه‌رخۆشی بمرێ و به‌سه‌رخۆشی کفن بکرێ و به‌سه‌رخۆشی بخرێته قه‌بره‌وه،..." عه‌زیز به‌گ هه‌ستا و قسه‌که‌ی پێ بڕی و وتی:
"به‌خوا یا شێخ! ئه‌وه عه‌ره‌قێکی خواردۆته‌وه هه‌ر قاپێکی سه‌د دینار دێنێ."
________________________________________
ناوونیشان: موهه‌ندیس زه‌راعى
موهه‌ندیس زه‌راعییه‌ک له شارۆچکه‌یه‌ک دائه‌مه‌زرێت. به‌یانی زوو هه‌ڵئه‌سێت و ده‌چێته نه‌قلیات و به‌ره‌و شارۆچکه‌که ئه‌که‌وێته ڕێ. به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێک گیر‌وگرفتی ئوتۆمبیله‌که له ڕیگا، ده‌مه‌و ئێواره ئه‌گاته جێ. که ئه‌چێت بۆ شوێنی کاره‌که‌ی ئه‌بینێ ده‌وام ته‌واو بووه و که‌سی لێ نییه. ژنێک، که ماڵه‌که‌یان دراوسێی دایره‌که ئه‌بێت، لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌وه خێره مامۆستا به‌م ئێواره‌یه هاتوویت بۆ ئه‌م دایره‌یه؟" موهه‌ندیسه‌که‌ش حاڵی خۆی بۆ باس ئه‌کات. ژنه‌که‌ش، که نیازی خراپه و ته‌ماعی کردۆته موهه‌ندیس. پێی ئه‌ڵێ:
"جا خۆ ئوتێلیش نییه له‌م شاره کاولبووه‌ی ئێمه‌دا، مه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و میوانی ئێمه بیت و به‌یانی ده‌ستبه‌کار بیت." موهه‌ندیسه‌که‌ش به‌خۆشحاڵییه‌وه ڕازی ئه‌بێت و ئه‌چێته ماڵیان. شه‌وێ ژنه چه‌ند له‌گه‌ڵ موهه‌ندیس خه‌ریک ئه‌بێت بێ سوود ئه‌بێت و هیچی لێ حاسڵ ناکات. به‌یانی له ڕقدا ژنه‌که پیاڵه‌یه‌ک چاشی ناداتێ و هه‌ر به‌برسێتی ئه‌چێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچێت بۆ دایره. له چوونه‌ده‌ره‌وه‌یدا، ئه‌بینێت ماڵه‌که مریشکێک و نۆ که‌ڵه‌شێریان هه‌یه له حه‌وشه‌که‌دا. کابرا که خۆی زه‌راعییه ئه‌م وه‌زعه‌ی پێ خۆش نابێت و ئه‌گه‌ڕێته‌وه به ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ ئه‌وه ویژدانه مریشکێکتان له‌گه‌ڵ نۆ که‌ڵه‌شێردا داناوه؟ ئاخۆ وه‌زعی ئه‌و مرئشکه فه‌قیره چی بێت به ده‌ست نۆ که‌ڵه‌شێره‌وه؟"
ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ترست نه‌بێت مامۆستا ئه‌وانه هه‌شتیان موهه‌ندیس زه‌راعین وه‌کو جه‌نابت."
________________________________________
ناوونیشان: مه‌غدید له ماڵی مامی ئه‌مێنێته‌وه
مه‌غدید له ماڵی مامی ئه‌بێت. شه‌و دره‌نگ هه‌ڵئه‌سێت به‌نیازی ئه‌وه‌ی بڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه. مامیشی، که ئه‌بینێ باران به لێزمه ئه‌بارێت، پێی ئه‌ڵێ:
"مه‌غدید گیان، مادام بارانه، ئه‌مشه‌و لێره به!" مه‌غدیدیش ئه‌ڵێ:
"باشه مامه گیان جێگام بۆ داخه‌ن ئێستا دێمه‌وه"
پاش ماوه‌یه‌کی باش مه‌غدید به سه‌رتاپای ته‌ڕه‌وه خۆی ئه‌کاته‌وه به ژوورا و مامی لێی ئه‌پرسێ:
"ئه‌وه چیت لێ هات مه‌غدید، بۆ کوێ چویت؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"چووم به ماڵه‌وه‌م وت که ئه‌مشه‌و نایه‌مه‌وه له ماڵی مامم ئه‌بم."
________________________________________
ناوونیشان: گۆیژه
عه‌سرێک پیاوێک به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"ئافره‌ت هه‌سته با بچین بۆ سه‌ر گۆیژه! خه‌ڵکی زۆر وه‌سفی ئه‌که‌ن ئه‌ڵێن زۆر خۆشیان کردووه و خه‌ڵکیش له‌وێ ئازاده که‌س سه‌یری که‌س ناکات و چیت پێ خۆش بێت ئه‌توانیت بیکه‌یت." ژنه‌ش ڕای لێ ئه‌بێت و به جووته ئه‌ڕۆن. هه‌ر که ئه‌گه‌نه ئه‌وێ و دائه‌به‌زن کابرا باوه‌ش ئه‌کات به ژنه‌که‌یدا و ئه‌یکه‌ن به گاڵته و ده‌ستبازی. دوو پۆلیسی ئاسایش بۆیان دێن و که‌مێک به تووڕه‌ییه‌وه پێیان ئه‌ڵێن:
"تکایه که‌مێک له‌سه‌ر خۆ، به‌نیازی چین له‌به‌رچاوی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه‌دا؟" کابراش ئه‌ڵێ:
"داوای لێبووردن ئه‌که‌م من ئه‌مه یه‌که‌م جارمه دێم بۆ ئێره. هه‌ر له ده‌می خه‌ڵکیم بیستبوو که لێره خه‌ڵکی ته‌واو ئازاده و چی پێ خۆش بێت ئه‌توانێت بیکات." پۆلیسێکیان له وه‌ڵامدا پێی ئه‌ڵێ:
"قه‌یناکه تۆ یه‌که‌م جارته، به‌ڵام خۆ ئه‌م داده‌یه‌ی له‌گه‌ڵتایه هه‌موو ڕۆژێک لێره‌یه و ده جار زیاتریش ئاگادارمان کردۆته‌وه، ئه‌بوایه ئه‌و بیزانیایه."
________________________________________
ناوونیشان: ته‌قه‌ی خۆشی
کاتێک شه‌ڕی عێراق و ئێران وه‌ستا، بوو به ته‌قه‌ی خۆشی. موسته‌شارێکیش، خۆی و چه‌ند جاشێکی ده‌ستیان کرد به ته‌قه‌کردن به هه‌موو ئه‌و چه‌کانه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستیاندا بوو، ده‌مانچه و کڵاشینکۆف و ئاڕ بی جیش. پاش که‌مێک ته‌واری و ئه‌من ئه‌گه‌نه سه‌ریان و به موسته‌شاره‌که ئه‌ڵێن:
"چۆن به ئاڕ بی جی ته‌قه ئه‌که‌یت؟ نازانیت مه‌منوعه؟" موسته‌شاره‌که‌ش له‌به‌رخۆیه‌وه به تووڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێ:
"ده وه‌ره له ماڵه‌که‌ی خۆشتدا بۆت نه‌بێت ئاڕ بی جی بته‌قێنی!"
________________________________________
ناوونیشان: کاکی موسته‌شار
له سه‌رده‌می ( جاشايه‌تی و پاشايه‌تی )دا موسته‌شارێک به قاتێ شاڵی خورمای و جووتێ کڵاشی ئه‌بوبه‌کرييه‌وه له گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی سوپای عێراقيدا، به‌پێ، به شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆن، ڕێکه‌وت ئه‌گه‌نه شوێنێک ئاو ئه‌بێت و شه‌قامه‌که ته‌ڕ ئه‌بێت، ئه‌فسه‌ره‌کان ئاسايی ئه‌ڕۆن به شه‌قامه‌که‌دا به‌ڵام کاکی موسته‌شار دوور ئه‌که‌وێته‌وه و خۆی له ئاوه‌که نادات، ئامری فه‌وجه‌که بانگی ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"لیش کاکه لیش؟ وین ر‌حت؟" واته
"بۆ کاکه بۆ؟ بۆ کوێ چوویت؟" ئه‌وێش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"سیدي ماکو شي، انتم کلکم قوند‌رة بس اني کلاش ." واته
"گه‌وره‌م هیچ نه‌بوو، ئێوه هه‌موو قۆنه‌ره‌ن ته‌نها من کڵاشم."
________________________________________
ناوونیشان: دوو بیستوپێنجیش هه‌ر ئه‌بێت
كوڕێک، دایکه بێوه‌ژنه‌که‌ی، که به قسه‌ی خۆی هه‌رچی ئه‌عزای له‌شی هه‌یه ژان ئه‌کات، ئه‌بات بۆلای دکتۆر بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌ی بکات. دکتۆر پاش ئه‌وه‌ی فه‌حسێکی باشی ئه‌کات به‌هێواشی به کوڕه‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"دایکت نه‌خۆش نییه به‌ڵکو باری ده‌روونی ته‌واو نییه و ته‌نیایه، باشترین چاره ئه‌وه‌یه شوو بکات، کابرایه‌کی په‌نجا ساڵی بۆ بدۆزنه‌وه له ته‌مه‌نی خۆیدا با شووی پێ بکات بزانه عه‌له‌می تیا ئه‌مێنێ."
له گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ ماڵه‌وه دایکه، که له ژێره‌وه گوێی له ئامۆژگارییه‌که‌ی دوکتۆر بووه، به کوڕه‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"کوڕم ئه‌گه‌ر په‌نجا ساڵیشت ده‌ست نه‌که‌وت، دوو بیستوپێنجیش هه‌ر ئه‌بێت."
________________________________________
ناوونیشان: ژنمردوو
پیاویک ژنه‌که‌ی ئه‌مرێ. کاتی بردنی بۆ سه‌رقه‌بران، کابرا زۆر به‌که‌یف و دڵخۆش ئه‌بێت به ڕاده‌یه‌ک که هه‌موو خه‌ڵکه‌که هه‌ستی پێ ئه‌که‌ن، بۆیه که‌سوکار و هاوڕێکانی ئه‌که‌ونه سه‌رزه‌نشتکردنی و پێی ئه‌ڵێن:
"عه‌یبه کابرا، تۆ ژنه‌که‌ت، واته دایکی مندڵه‌کانت مردووه ئه‌م که‌یف و دڵخۆشییه‌ت له پای چی؟" ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"ناهه‌قم مه‌گرن، له هه‌موو ته‌مه‌نی هاوسه‌ریماندا ئه‌مه یه‌که‌م جاره کاتێک ژنه‌که‌م له‌ماڵ ئه‌به‌نه ده‌ره‌وه ئه‌زانم بۆ کوێی ئه‌به‌ن."
________________________________________
ناوونیشان: شێتخانه
دوکتۆرێکی شێتخانه ئه‌یه‌وێت شێته‌کانی تاقی بکاته‌وه تا بتوانێت ئه‌وانه‌ی چاک بوونه‌ته‌وه ئیزنیان بدات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو شێته‌کان ئه‌بات بۆ مه‌له‌وانگه‌یه‌ک که حه‌وزه‌که‌ی به‌تاڵ کراوه و هیچ ئاوی تێدا نییه. به‌گه‌یشتنیان بۆ مه‌له‌وانگه‌که هه‌موو شێته‌کان خۆیان هه‌ڵئه‌ده‌نه ناو حه‌وزه به‌تاڵه‌که‌وه ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت له قه‌راغ حه‌وزه‌که دائه‌نیشێت. دوکتۆره‌که پێی وایه ئه‌وه‌یان چاک بۆته‌وه به‌ڵام هه‌ر بۆ دڵنیایی ئه‌چیت بۆ لای و لێی ئه‌پرسێ:
"ئه‌وه چۆن بوو تۆ خۆت هه‌ڵنه‌دایه حه‌وزه‌که‌وه و مه‌له بکه‌یت؟" ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
:وه‌ڵڵا مایۆم پێ نه‌بوو ئه‌گینا منیش زۆرم حه‌ز ئه‌کرد."
________________________________________
ناوونیشان: حه‌وت حۆری
مه‌لایه‌ک له خوتبه‌ی جو‌معه‌دا ئه‌ڵێ:
"موسوڵمانینه هه‌تا پێتان ئه‌کرێت نوێژ بکه‌ن، ڕۆژوو بگرن، خوا بپه‌رستن به‌ڵکو خوای گه‌وره بتانخاته به‌هه‌شته‌وه و دڵنیاشم ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره به به‌هه‌شتمان شاد بکات، ئه‌وا هه‌ریه‌کێک له ئێمه حه‌وت حۆری به‌نسیب ئه‌بێت، به‌ڵام به‌خوا من له یه‌ک شتیش ئه‌ترسم."
خه‌ڵکه‌که‌ش هه‌موو ئه‌ڵێن:
"ئه‌و شته چییه مامۆستا؟" مه‌لاش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ترسم یه‌کێک له‌و حه‌وت حۆرییه ژنه‌که‌ی خۆم بێت."
________________________________________
ناوونیشان: تێرۆریست
پۆلیس تیرۆریستێک ده‌ستگیر ئه‌که‌ن و ئه‌یبه‌ن بۆ لای ئه‌فسه‌ره‌که‌یان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌حقیقی له‌گه‌ڵدا بکات. ئه‌فسه‌ره‌که به توڕه‌ییه‌وه ڕووی تێ ئه‌کات و پێی ئه‌ڵێ:
"ده‌ی قسه بکه، بڵێ بزانم تا ئێستا چه‌ند جار خۆت ته‌قاندۆته‌وه؟"
________________________________________
ناوونیشان: خورمافرۆش
مام عه‌لییه‌ک هه‌بوو به عاره‌بانه خورمای ئه‌فرۆشت، به‌ڵام هاواری ئه‌کرد:
"یاڵا په‌تاته‌یه، پیوازه، بامێیه ..." ڕۆژێکێکیان لێی ئه‌پرسن:
"مام عه‌لی تۆ خورما ئه‌فرۆشی، بۆچی هاواری په‌تاته و پیواز و بامێ ئه‌که‌یت؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"ئه‌گه‌ر هاواری خورما بکه‌م مێش وازم لێ نا‌هێنێت."
________________________________________
ناوونیشان: به ناوی خۆته‌وه قسه بکه!
ڕۆژێک کابرایه‌ک به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"ئافره‌ت ژنومێردایه‌تی وا نابێت، ئێمه به ته‌واوه‌تی خۆمان مه‌حرووم کردووه له سێکس." ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"مه‌ڵێ ئێمه، هه‌ر به ناوی خۆته‌وه قسه بکه!"
________________________________________
ناوونیشان: که‌ریم بلجه‌یش
ئه‌فسه‌رێک، له سوپای عێراقیدا، سه‌ربازێکی کورد، که ناوی که‌ریم ئه‌بێت، بانگ ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک ته‌شقه‌ڵه‌ی پێ بکات. ئه‌فسه‌ره‌که له که‌ریم ئه‌پرسێ:
"که‌ریم، ئه‌گه‌ر دوژمن به‌ره‌و ڕووت هات چی ئه‌که‌یت؟" که‌ریمیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"گه‌وره‌م، لێیان ئه‌ده‌م." ئه‌فسه‌ره‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی ئه‌گه‌ر له پشته‌وه هات؟" که‌ریمیش ئه‌ڵێ:
"گه‌وره‌م، ئه‌یانکوژم." ئه‌فسه‌ره‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی ئه‌گه‌ر له لای ڕاسته‌وه هات؟" که‌ریمیش ئه‌ڵێ:
"گه‌وره‌م پارچه‌پارچه‌یان ئه‌که‌م."
به‌م شێوه‌یه ئه‌فسه‌ره‌که به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌سه‌ر پرسیارکردن تا له کۆتاییدا لێی ئه‌پرسێ:
"ئه‌ی ئه‌گه‌ر دوژمن له هه‌موو لایه‌که‌وه بۆت هات؟ که‌ریمیش ئه‌ڵێ:
"لیش سیدی بس کریم بلجیش" واته
"بۆ گه‌وره‌م سووپا به ته‌نها که‌ریمی تیایه"
________________________________________
ناوونیشان: ته‌ڵاقم له حۆرێتییه‌که‌شی که‌وتبێت
پیاوێک شه‌ڕی ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی و زۆر له ژنه‌که‌ی تووڕه‌یه. چه‌ند پیاوماقوڵێک هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتیان بکه‌نه‌وه، به‌ڵام پیاوه‌که سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌ڵاقی بدات. یه‌ک له پیاوماقووڵه‌کان ئه‌ڵێ:
"له که‌لی شه‌یتان وه‌ره خواره‌وه و واز له‌م ته‌ڵاقدانه بێنه، ئێوه چه‌ند ساڵه ژن و مێردن و ئینشاڵڵا خوا له‌و دنیاش هه‌ر ئه‌و ئه‌کات به حۆری بۆت." کابراش هێنده‌ی تر تووڕه ئه‌بێت و ئه‌ڵێ:
"با بڕوات، سێ به سێ ته‌ڵاقم له حۆرێتییه‌که‌شی که‌وتبێت."
________________________________________
ناوونیشان: ڕۆژوو
له کۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زاندا له مه‌غدید ئه‌پرسن:
"ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ڕۆژوودا چۆن بوویت؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"به‌خوا باش بووم به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژ نه‌بوایه ئه‌خنکام له توینواندا."
________________________________________
ناوونیشان: نه‌خۆش
له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی سلێمانی، شه‌وێکی دره‌نگ، نه‌خۆشێک ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆری خه‌فه‌ر و ئه‌ڵێ:
"دوکتۆر گیان پشت و شانم زۆر ژان ئه‌که‌ن."
دوکتۆریش دوای ئه‌وه‌ی پشکنینی بۆ ئه‌نجام ئه‌دات ئه‌ڵێ:
"ئێستا ده‌رزییه‌کت بۆ ئه‌نووسم ئازاره‌که‌ت ناهێڵێت." نه‌خۆشه‌که ئه‌ڵێ:
"نا، به‌قوربانت بم ده‌رزی له خۆم ناده‌م." دوکتۆره‌که ئه‌ڵێ:
"ده که‌واته حه‌بێکت بۆ ئه‌نووسم ئازاره‌که‌ت که‌م بکاته‌وه." نه‌خۆشه‌که ئه‌ڵێ:
"نه‌به‌خوا دوکتۆر گیان حه‌بیش ناخۆم." دوکتۆره‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده که‌واته دانیشه با تۆزێکت بشێلم! تۆیه‌ک، که به‌م شه‌وه دره‌نگه هاتوویت و نه ده‌رزیت ئه‌وێ و نه حه‌ب، دیاره هه‌ر بۆ پشتشێلان هاتوویت."
________________________________________
ناوونیشان: چوارده سه‌عات و ده ده‌قیقه
ساڵێکیان ڕه‌مه‌زان ئه‌که‌وێته هاوینه‌وه‌وه و کابرایه‌ک، له لادێیه‌ک، هه‌موو ڕۆژێک به‌ڕۆژوو ئه‌بێت به‌ڵام ئێواران ده ده‌قیقه پێش بانگ به منداڵه‌کانی ئه‌ڵێت:
"ئا ڕۆڵه ئه‌و خواردنه بێنن با ڕۆژووه‌که‌مان بشکێنین!" ئه‌وانیش پێی ئه‌ڵێن:
"ئاخر باوکه گیان جارێ بانگی نه‌داوه و ده ده‌قیقه‌ی ماوه." ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"ده بیهێنن قسه‌ی قۆڕ مه‌که‌ن! ئه‌گه‌ر خوا به چوارده سه‌عات نه‌زانێت به‌م ده ده‌قیقه‌یه‌ش نازانێت."
________________________________________
ناوونیشان: "با ڕاکه‌ین خاڵه!
کابرایه‌ک به کۆڵانێکدا ئه‌ڕوات و ئه‌بینێ منداڵێک ئه‌یه‌وێت له جه‌ڕه‌سی ماڵێک بدات به‌ڵام ده‌ستی ناگاتێت. ئه‌ویش لێی نزیک ئه‌بێته‌وه و ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چییه کوڕم ئه‌ڵێی ده‌ستت ناگاتێت؟" منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"نه‌وه‌ڵڵا خاڵه گیان." کابراش ده‌ست ئه‌بات و جه‌ڕه‌سه‌که‌ی بۆ لێ ئه‌دات. منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"با ڕاکه‌ین خاڵه ئێستا دێنه ده‌ره‌وه بۆمان."
________________________________________
ناوونیشان: ئه‌یفرۆشم و ئه‌چم بۆ خاریج
ڕۆژنامه‌نووسێک به دوای نهێنی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دیارده‌ی کۆچی گه‌نجاندا ئه‌گه‌ڕێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌چێته ناو شار و پرسیار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ گه‌نجاندا ئه‌کات. به‌ڕێکه‌وت مه‌غدید یه‌کێک ئه‌بێت له‌و گه‌نجانه و، به‌هیوای تێگه‌یشتن له چۆنێتی بیرکردنه‌وه‌ی گه‌نجان، لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌گه‌ر ئه‌م دنیایه هی تۆ بێت چی لێ ئه‌که‌یت؟ مه‌غدیدیش ئه‌ڵێ:
"ئه‌یفرۆشم و پێی ئه‌چم بۆ خاریج."
________________________________________
ناوونیشان: سێ فشه‌که‌ر
سێ فشه‌که‌ر، فشه بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن. یه‌که‌میان ده‌ڵێ:
"باوکم ده‌یوت: جارێک له قوتبی باکوور تفم ڕۆ کرد هه‌ر له هه‌وادا وه‌ک که‌لا به‌ستی و که‌وته خواره‌وه."
دووهه‌میان ده‌ڵێ:
"باوکی منیش ده‌یوت: له قوتبی باکوور که میزم کرد وه‌ک شمشێر به عه‌رزا چه‌قی."
سێهه‌میان وتی:
"باوکم ده‌یوت: له قوتبی باکوور پیاسه‌م ده‌کرد شتێک که‌وته ناو پانتۆڵه‌که‌مه‌وه، هه‌ڵمگرته‌وه و له ماڵه‌وه خستمه سه‌ر زۆپاکه وتی: تڕڕڕ."
________________________________________
ناوونیشان: كيهان
هاوڕێیه‌کی مه‌غدید له سلێمانی به مه‌غدید ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ مه‌غدید ئێوه به دیالێکتی خۆتان وشه‌یه‌کی خۆشتان هه‌یه له هیندی ئه‌چێت، چی بوو؟" مه‌غدیدیش ئه‌ڵێ:
"کیهان" هاوڕێکه‌شی ئه‌ڵێ:
"ئا ئا ئافه‌رم، ئه‌وه بوو"
________________________________________
ناوونیشان: ڕاز و مه‌رام
شه‌وێکی هاوین، ژن و مێردێک له ده‌ره‌وه پیاسه ئه‌که‌ن و باسی هاتنه‌دی ڕاز و مه‌رامی دڵ ئه‌که‌ن له کاتی ئه‌ستێره‌کشاندا. به‌ڕێکه‌وت له‌و کاته‌دا ئه‌ستێره‌یه‌ک ئه‌کشێت و ژنه‌که به پیاوه‌که ئه‌ڵێ:
"خێرا چاوت داخه! تا چاو ئه‌که‌یته‌وه مه‌رامه‌کانت دێنه دی." پیاوه‌که به په‌له چاو دائه‌خات و پاش که‌مێک چاو ئه‌کاته‌وه و به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چییه، هه‌ر ماویت؟"
________________________________________
ناوونیشان: مۆندیالی ڕه‌مه‌زان
مه‌لایه‌ک، که به‌هۆی ناله‌باری باری ته‌ندروستییه‌وه، زۆر بێزاره له ڕه‌مه‌زان، له دووعای دوای نوێژی جو‌معه‌دا ئه‌ڵێ:
"یا ڕه‌بی خوایه ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ش وه‌کو مۆندیال لێ بکه‌یت، هه‌ر چوارساڵ جارێک له وڵاتێک بکرێت."
________________________________________
ناوونیشان: به‌یانییه یان نیوه‌ڕۆ؟
دایکێک، به‌یانییه‌ک زوو ئه‌چێته سه‌ر کوڕه‌که‌ی و پێی ئه‌ڵێ:
"هه‌سته کوڕم ده‌ی وا نیوه‌ڕۆیه!" کوڕه‌که‌شی ئه‌ڵێ:
"باشه هه‌ڵئه‌ستم به‌ڵام ئه‌بێ پێنج دینارم بده‌یتێ." دایکیشی ئه‌ڵێ:
"کوڕم، به‌م به‌یانی زووه هێشتا ڕۆژ نه‌بۆته‌وه پاره‌ت بۆچییه؟"
________________________________________
ناوونیشان: ڕه‌گی گولی
کابرایه‌ک ئه‌چێته لای مه‌لا و سکاڵا ده‌رئه‌بڕێت له ده‌ست ڕه‌مه‌زان و ئه‌ڵێ:
"مامۆستا زۆر بێوه‌زعم به ده‌ست ڕه‌مه‌زانه‌وه، دنیا گه‌رمه و ڕۆژگار درێژه و له تاقه‌ت و توانا‌مدا نه‌ماوه."
مامۆستاش ئه‌ڵێ:
"نه‌که‌ی بێزار بیت له ڕه‌مه‌زان، چونکه هه‌ر چۆنێک بێت ڕه‌مه‌زان مانگێکه و به‌سه‌ر ده‌چێت، به‌ڵام نوێژکردن، ئه‌م نوێژکردنه ئه‌ڵێی ڕه‌گی گولییه له به‌شه‌ر نابێته‌وه."
________________________________________
ناوونیشان: ده‌رگای قه‌ڵای خه‌یبه‌ر
سه‌رپه‌رشتیارێکی په‌روه‌ر‌ده ئه‌چێته پۆلێکه‌وه و له خوێندکارێک ئه‌پرسێ:
"ئاده‌ی پێمان بڵێ بزانم کێ ده‌رگای قه‌ڵای خه‌یبه‌ری شکاند؟" خوێندکاره‌که‌ش ده‌ست ئاکات به گریان و به‌ده‌م گر‌یانه‌وه ئه‌ڵێ:
"به‌خوا مامۆستا من نه‌بووم." سه‌رپه‌رشتیاره‌که ڕوو ئه‌کاته خوێندکاره‌کانی تر و ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی ئێوه، ده‌ی بزانم کامتان ئه‌زانێت کێ ده‌رگای قه‌ڵای خه‌یبه‌ری شکاند؟" خوێندکاره‌کان هه‌ر هه‌موویان ده‌ست ئه‌که‌ن به گریان و ئه‌ڵێن:
"به‌خوا مامۆستا ئێمه ئاگامان لێ نییه." مامۆستای پۆله‌که دێته قسه و ئه‌ڵێ:
"قه‌یناکه مامۆستا، تۆ ئێستا وازیان لێ بێنه، خۆم دوایی یه‌کی شتێکیان لێ ئه‌سه‌ندم و ده‌رگاکه‌ی پێ چاک ئه‌که‌مه‌وه."
________________________________________
ناوونیشان: ڕاو
دوو ڕاوچی، که به هه‌ردووکیان یه‌ک تفه‌نگیان پێیه، له دارستانێکدا ئه‌بن. شێرێک له دووره‌وه ده‌یا‌ن بینێت و هێرشیان بۆ ئه‌هێنێت. تفه‌نگبه‌ده‌سته‌که خێرا دێته ده‌ست و فیشه‌کێک ئه‌نێت به گونی شێره‌که‌وه، به‌ڵام شێره‌که هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌سه‌ر هێرشهێنان بۆیان، بۆیه ئه‌میش فیشه‌کێکی تری پێوه ئه‌نێت و ئه‌مجاره‌ش تاکه گونه‌که‌ی تری ئه‌پێکێت که‌چی شێره‌که هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی و ته‌واو نزیک بۆته‌وه لێیان بۆیه ڕاوچی دووه‌م هاوار له تفه‌نگبه‌ده‌سته‌که ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه تۆ چی ئه‌که‌یت؟ بینێ به سه‌رییه‌وه، ئه‌و دێت بمانخوات نه‌ک بمانگێت."
________________________________________
ناوونیشان: خۆ من ته‌قه‌م لێ نه‌کردووه
مه‌غدید و هاوڕێکه‌ی ئه‌چن بۆ ڕاو، له دارستانێکدا شێرێک ئه‌بینن و هاوڕێکه‌ی مه‌غدید ته‌قه‌ی لێ ئه‌کات به‌ڵام نایپێکێت. شێره‌که زۆر تووڕه ئه‌بێت و هێرشیان بۆ دێنێت . هاوڕێکه‌ی مه‌غدید به په‌له خۆی هه‌ڵده‌داته سه‌ر دارێک به‌ڵام مه
![]()
















