له ماوه‌ی ده‌ستگیرانداری کچ و کوڕێکدا، ڕۆژانه کوڕه‌که ئه‌چێت بۆ ماڵی ده‌ستگیرانه‌که‌ی و تا دره‌نگانێک له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه. شه‌وێک باوکی کچه‌که زۆر بێزار ئه‌بێت و ئه‌ڵێ:
"ئێمه هه‌موو شه‌وێ سه‌عات 10 گڵۆپ ئه‌کوژێنینه‌وه. به‌ڵام ئه‌مشه‌و له‌به‌ر تۆ دانیشتووین و نه‌مان کوژاندۆته‌وه."
كوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئینجا بۆ نایکوژێننه‌وه، خۆ نه من ڕۆژنامه ئه‌خوێنمه‌وه و نه کچه‌که‌شت ملوانکه ئه‌هۆنێته‌وه."
مامۆستای بیرکاری له ئازاد ئه‌پرسێت:
"ئه‌گه‌ر باوکت 10 دیناری پێ بێت و تۆش داوای 6 دیناری لێ بکه‌یت، چه‌ندی پێ ئه‌مێنێت؟"
ئازادیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"10 دینار."
مامۆستاش به تووڕه‌ییه‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"دانیشه! تۆ بیرکاری هه‌ر نازانیت."
ئازادیش ئه‌ڵێ:
"تۆش باوکی من هه‌ر ناناسیت، ئه‌و پاره نادات به دایکم ئینجا به من."
منداڵێک له باوکی ئه‌پرسێت:
"بابه بۆ وا سه‌رت سپی بووه؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"له داخی هاروهاجی تۆ."
منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"که‌واته تۆ له منیش هارتر بوویت بۆیه باپیرم سه‌ری له تۆش سپیتره."
کابرایه‌ک ئه‌مرێت، که‌سوکاره‌که‌ی ئه‌یبه‌ن بیشۆن به‌ڵام ئاو نابێت، ئه‌وانیش ناچار ئه‌یته‌کێنن.
کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر. که سه‌ره‌ی دێت و ئه‌چێته ژووره‌وه دوکتۆر لێی ئه‌پرسێت:
"گرفتت چییه بۆچی هاتوویت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"دوکتۆر گیان، دوو هه‌فته‌یه به به‌رده‌وامی من هه‌موو شه‌وێک خه‌و به فوتبۆڵێنه‌وه ئه‌بینم."
دوکتۆریش پێی ئه‌ڵێت:
"بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارت ببێت له‌و خه‌وه ئه‌بێت شه‌وێک نه‌خه‌ویت، جا له‌به‌رئه‌وه ئه‌مشه‌و مه‌خه‌وه!"
کابراش ئه‌ڵێ:
"ناکرێت دوکتۆر ئه‌مشه‌و هه‌ر ئه‌بێت بخه‌وم."
دوکتۆریش ئه‌ڵێ:
"بۆ؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"ئه‌مشه‌و یاری کۆتاییه."
خۆڵڕێژێکی شاره‌وانی به منداڵێک ئه‌ڵێ:
"ئا بڕۆ بابه گیان به دایکت بڵێ، بزانه خۆڵتان هه‌یه."
منداڵه‌که‌ش ئه‌چێته ژووره‌وه و پاش که‌مێک ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ڵێ:
" هه‌مانه، خاڵه گیان نامانه‌وێت."
دوو براده‌ر له ئه‌نجامی ناکۆکیی خێزانی ڕق له یه‌ک هه‌ڵئه‌گرن و زۆر ڕقیان له یه‌ک ئه‌بێته‌وه. بارودۆخی سیاسی و کوردایه‌تی وا ئه‌کات هه‌ردووکیان به‌ند ئه‌کرێن لای حیزبی به‌عسی "ڕه‌حمه‌تی". ماوه‌یه‌کی زۆر زیندان ئه‌بن هیچ شتێکیان له دڵدا نامينێت به‌رامبه‌ر یه‌کتر. دوای دوو ساڵ، مه‌حکه‌مه ئه‌کرێن. هه‌ردووکیان حوکمی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رئه‌چێت. کاتێ حوکمه‌که‌یان ئه‌ده‌نێ پێیان ئه‌ڵێن پێش له‌سێداره‌دانتان چیتان بوێت بۆتان جێبه‌جێ ئه‌که‌ین.
پرسیار له یه‌که‌م ئه‌که‌ن: "تۆ ئاواتت چییه پێش مردنت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "دایکم ببینم جارێک و خواحافیزی یه‌کجاریی لێ بکه‌م."
له‌وه‌ی دووه‌م ئه‌پرسن: "ئه‌ی تۆ ئاواتت چییه؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "ئاواتم ئه‌وه‌یه که ئه‌و دایکی خۆی نه‌بینێت."
کابرایه‌ک دوومه‌ڵێک له سمتی دێت و ئه‌یه‌وێت له‌زگه‌ی لێ بدات. ئه‌چێته ماڵه‌وه ئاوێنه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر سمتی دائه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێک له‌زگه‌که‌ی لێ بدات.
له‌جیاتی سمتی له‌زگه‌که ئه‌نێت به ئاوێنه‌که‌وه.
لای هین چاڵێکی لێیه، ڕۆژ نییه یه‌ک دوانێک نه‌که‌ونه ناوی و ده‌ست یان قاچیان نه‌شکێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان ملیشیان ئه‌شکێت. ئه‌مه بووه به گرفتێکی گه‌وره، چونکه نه‌خۆشخانه‌کانیش ئه‌مه‌نده دوورن که هه‌ندێک له ده‌ست و قاچ یان ملشکاوه‌کان به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه نه‌خۆشخانه گیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.
هه‌رچی پیاوماقوڵ و ڕیشسپی ئه‌و ناوه هه‌یه دائه‌نیشن چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بکه‌ن، چی بکه‌ن؟ چی نه‌که‌ن؟ یه‌کێکیان ئه‌ڵێت: با ئه‌م ڕیزه دوکانه‌ی ئه‌ملای چاڵه‌که تێک بده‌ین و له شوێنه‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک دروست بکه‌ین!"
یه‌کێکی تر ئه‌ڵێت: "ئه‌مجا برا ئه‌و هه‌موو مه‌سره‌فه‌ی بۆ چییه؟ ئه‌م چاڵه پڕ ئه‌که‌ینه‌وه و له لای موسته‌شفه‌ی هین چاڵێکی تازه هه‌ڵئه‌که‌نین."
![]()
















