دوو هاورێى سه‌رخۆش ده‌بن يه‌كێكيان به‌ويتريان ده‌لێت :ئهگه‌رزانيت گيرفانم چه‌ند جگه‌ره‌ى تێدايه هه‌رسێكيانت ده‌ده‌مێ
براده‌ره‌كه‌ى ده‌ستێكى به‌رزده‌كاته‌وه‌و ده‌لێت:پێنج
![]()
ڕۆژێكیان پیرێژنێك ئه‌چێت بۆ سه‌ردانی كچه‌زاكه‌ی! له ده‌رگا ئه‌دات و كه ده‌رگای لێ ئه‌كاته‌وه، ئه‌بینێت كچه‌زاكه‌ی ڕووتوقووته. كه ئه‌چێته ژووره‌وه، ئه‌بینێت هاوڕێی كچه‌ش له‌وێیه. پاش نه‌ختێك له كچه‌زاكه‌ی ئه‌پرسێت: "ئه‌رێ كچم ئه‌وه بۆ وا خۆت ڕووت كردۆته‌وه؟"
كچه‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "نه‌نه، خۆم ڕووت نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه جلی خۆشه‌ویستییه!"
نه‌نه ئه‌م قسه‌یه تا ماڵه‌وه هه‌ڵئه‌گرێت و پاشان له چاوه‌ڕوانیی هاتنه‌وه‌ی باپیره‌دا خۆی ڕووتوقووت ئه‌كاته‌وه.
كه باپیره ئه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌بینێت ژنه‌كه‌ی خۆی ڕووت كردۆته‌وه! لێی ئه‌پرسێت: "ئافره‌ت، بۆ خاتری خوا، ئه‌وه چی ڕووی داوه! بۆ به‌م ئاخری پیرییه وا خۆت ڕووت كردۆته‌وه!"
پیرێژنیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "پیاوه‌كه خۆم ڕووت نه‌كردۆته‌وه! ئه‌وه جلی خۆشه‌ویستییه!"
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێی ئه‌ڵێت: "ئێ بێ قه‌زا بیت! با نه‌ختێك ئوتووت بكردایه! خۆ دنیا خراپ نه‌ئه‌بوو
![]()
دووکابرا
دوو کابرا به‌شه‌ڕ دێن یه‌کێکیان زۆر جنێو به‌وی تر ده‌دات، ئه‌ویش زۆری لێ تووڕه ده‌بێت و پێێ ده‌ڵێت: "به‌سه کابرا چیتر گوو نه‌خۆی!" کابرای جنێوفرۆشه که زۆر تووڕه ده‌بێت لێی دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت:"هه‌ی سه‌گباب ئه‌وه به کێ ده‌ڵێی گوو نه‌خۆی؟" ئه‌ویش زۆر له‌سه‌رخۆ پێی ده‌ڵیت:"ده‌بخۆ بخۆ کابرا، من هه‌قم نییه به‌سه‌رته‌وه!"
![]()
بۆچی هه‌موو جارێ که مه‌غدید مه‌سجێک ئه‌نێرێ 11 سه‌نتی تێ ئه‌چێت له کاتێکدا که مه‌سج ناردن به 3 سه‌نته؟
چونکه هه‌موو جارێک دوای مه‌سجه‌که ته‌له‌فۆنێکیش ئه‌کات بزانێ مه‌سجه‌که گه‌یشتووه یان نا.
![]()
جاریکیان مه‌غدید له هه‌ولێره‌وه به فرۆکه ئه‌چێت بۆ به‌غداد، فرۆکه‌که به 40 خوله‌ک ئه‌گاته به‌غداد. مه‌غدیدیش تۆزێ بیر ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێ:
"وه‌لڵا بمزانیایه وا نزیکه هه‌ر به پێ ئه‌هاتم."
![]()
ئایشی خان له گه‌ڕه‌کدا به‌وه ناسرابوو که هه‌رکه‌سێک ڕێی بکه‌وتایه‌ته ماڵی بێگارییه‌کی پێ ئه‌کرد.
ڕۆژێکیان مه‌لا نه‌جمه‌دین، که قورئانخوێنی ماڵی ئایشێ خان بوو، له ده‌رگا ئه‌دات.
ئایشێ خان‌یش هه‌ر له دووره‌وه هاوار ئه‌کات: "فه‌رموو ده‌رگا دانه‌خراوه و له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆشتا ئه‌و سه‌تڵه ئاوه‌م بۆ بێنه له‌به‌ر به‌لووعه‌که‌دایه!"
مه‌لا نه‌جمه‌دینیش ناچار ده‌ست ئه‌داته سه‌تڵه‌ئاو و بۆی ئه‌باته ژووره‌وه.
که ئایشێ خان ئه‌بینێت مه‌لا نه‌جمه‌دینه خێرا له‌به‌ری هه‌ڵئه‌ستێت و ئه‌ڵێت:
"خه‌جاڵه‌ت خۆم مامۆستا به خوا ئه‌و عه‌زێته نایه‌مه به‌ر تۆ ئه‌بێت بیبه‌یته‌وه جێی خۆی!"
![]()
ئه‌م قسه‌یه به راستی وتراوه
شۆفێرێک له خولی فێربووندا تاقی ئه‌کرێته‌وه
مامۆستاکه‌ی پێی ئه‌ڵێ باشه ئێستا به‌گێ دانێ بزانم چۆنه
شۆفێره‌که‌ش پێی ئه‌ڵێ بۆ کوێ؟ بۆ دواوه؟
![]()
دوو که‌س، که پێشتر به فرۆکه سه‌فه‌ریان نه‌کردووه، ئه‌چن بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی به نیازی سه‌فه‌رکردن. که له فڕۆکه‌خانه دائه‌به‌زن و له نزیکه‌وه فڕۆکه‌کان ئه‌بینن یه‌کێکیان به‌وه‌ی تریان ئه‌ڵێ:
"سووک بڕۆ و ته‌په‌ته‌پ مه‌که با فڕۆکه‌کان نه‌فڕن."
![]()
كابرايه‌كی که‌مده‌رامه‌ت قاچى ئه‌شكێت. ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر و ئه‌ویش پێی ئه‌ڵێت:
"ده‌بێت قاچت له گه‌چ بگرم، ئه‌مه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری تێ ئه‌چێت."
کابراش ئه‌ڵێت:
"ئه‌ی ناکرێت به په‌نجا هه‌زار دینار بۆم له قوڕ بگریت؟"
![]()
کابرایه‌کی پێشمه‌رگه زۆر ڕقی له یاپراخ و ته‌نانه‌ت ناوهێنانه‌که‌شێتی، سوێند ئه‌خوا هه‌رکه‌س باسی یاپراخ بکات ئه‌یکوژێت، ڕۆژێک براده‌ره‌کانی ئه‌یانه‌وێ توڕه‌ی بکه‌ن بۆیه یه‌کێکیان به‌وانی تر ئه‌ڵێ:
"سه‌یری ئه‌و ڕه‌زه جوانه که‌ن، ئای بۆ کیلۆیه‌ک له‌و گه‌ڵا جوانه‌ی!" یه‌کێکی تریان ئه‌ڵێ:
"ئاخ بۆ دوو کیلۆ برنج!" سێهه‌میان ئه‌ڵێ:
"ئای بۆ ده‌سکێ شویت و تۆزێ ترش و قابله‌مه‌یه‌ک،" کابرای پێشمه‌رگه‌ش هه‌ست ئه‌کات چی له ئارادایه ورده ورده ده‌ست ئه‌با بۆ چه‌که‌که‌ی و ئه‌یخاته سه‌رپێ و ئه‌ڵێ:
"ده منیش پیاوم ئه‌وێت بیپێچێته‌وه."
![]()
كورێك ده‌چێته خوازبێنى كچێك باوكى كچه‌كه لێى ده پرسيت:كورم تو چه‌ند سالى؟ كوره‌كه وه‌لام ده‌داته‌وه و ده‌ليت:20 سال باوكى كچه‌كه‌ش بيى ده‌ليت:كورم كچه‌كه‌ى من 24 ساله دواى چوار سالى تر وه‌ره‌وه باته‌مه‌نتان وه‌كو يه‌ك بێت ئه‌وسا بۆيه‌ك بن باشه.
![]()
شێخ عه‌لی و شێخ محه‌مه‌د ناوێک ئه‌چن بۆ به‌غداد. ئه‌چن بو چێشتخانه‌یه‌ک نان بخۆن. شێخ محه‌مه‌د عه‌ره‌بی ئه‌زانێت، به‌ڵام شێخ عه‌لی باش نایزانێت. کابرای چێشتخانه‌که دێت به‌لایانه‌وه و ئه‌ڵێت: "فه‌رموون چی ئه‌خۆن!" شێخ محه‌مه‌د ئه‌پرسێت: "چیتان هه‌یه؟" کابراش ئه‌ڵێت: "شله و برنج، ماسی، تککه، که‌باب، شێخ مه‌حشی، قۆزی، دۆڵمه و ...
شێخ محه‌مه‌د ئه‌ڵێت: "شێخ مه‌حشی."
کابرا ڕوو ئه‌کاته شێخ عه‌لی و به عه‌ره‌بی ئه‌ڵێت: "أنت هم شیخ محشي!"
واته تۆش هه‌ر شێخ مه‌حشی!
ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "نه‌وه‌ڵا من شێخ عه‌لیم."
![]()
فارسێک و تورکێک و کوردێک، له تاران، لای دیوارێکه‌وه وه‌ستاون و میز ئه‌که‌ن، له‌و کاته‌دا پاسدارێكیان لێ په‌یدا ئه‌بێت و ئه‌ڵێت:
"ئه‌وه چی ئه‌که‌ن نازانن ئه‌م کاره‌ی ئێوه ئه‌یکه‌ن پیشه‌ی ئاژه‌ڵه؟ ته‌ریق نابنه‌وه؟ داناوه‌شێن؟"
فارسه‌که خیرا دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا قوربان من ئه‌مویست به میز بنووسم "مرگ بر آ‌مریکا!"
پاسداره‌که ئه‌مه‌ی زۆر پێ خۆش ئه‌بێت و ئه‌ڵێت: "مادام وایه تۆ بڕۆ."
ئه‌مجا به کابرای تورک ئه‌ڵێت: "ئه‌ی تۆ چیت ئه‌کرد؟"
ئه‌میش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا قوربان منیش ئه‌منووسی "مرگ بر اسرائیل!"
تورکه‌که‌ش به‌مه خۆی ڕزگار ئه‌کات.
پاسداره‌که ڕوو ئه‌کاته کورده‌که و ئه‌ڵێت: "ها ئه‌ی تۆ!"
کورده‌که‌ش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا قوربان من خوێنده‌واریم نییه، مه‌گه‌ر خۆت بێیت شتێکی پێ بنووسیت!"
![]()
پیاوێکی کورد، که ئینگلیزی زۆر که‌م ئه‌زانێت، له نزیک له‌نده‌ن ڤێللای ئه‌بێت و به‌رخێکی سپی جوانیشی ئه‌بێت، ڕۆژێک به‌ده‌م پیاسه‌کردنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رخه‌که‌ی له ماڵ دوور ئه‌که‌ونه‌وه. له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه ئه‌یه‌وێ سواری پاس ببێت به‌ڵام شۆفێری پاسه‌که پێی ئه‌ڵێ:
"قه‌ده‌غه‌یه ئه‌و به‌رخه بێته ناو پاسه‌که‌وه."
پیاوه‌که‌ش ئینگلیزییه‌که‌ی هه‌ر به‌شی ئه‌وه ئه‌کات بڵێ:
"وای وه‌و وه‌و وه‌و یێس، باع باع نۆ؟"
![]()
کچێک خۆی ئه‌سوتێنێ، دوای کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که ده‌ستبه‌جێ کجه‌که ئه‌به‌ن بۆ خه‌سته‌خانه.
دکتۆر سه‌یری ئه‌کات و ئه‌بینی هه‌موو ئێسقانه‌کانی له‌شی شکاوه، برای کچه‌که بانگ ئه‌کات و لێی ئه‌پرسێ:
"کاکه ئه‌مه گیانی سوتاوه قه‌ینا ئه‌ی ئێسکه‌که‌نی بۆ شکاون؟"
"ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "ئاخر قوربان به خاکه‌ناز کوژانمانه‌وه."
















