مامۆستای زمانی کوردی به قوتابییه‌کی ئه‌ڵێ:
"ڕسته‌یه‌کم پێ بڵێ (شه‌کر)ی تێدا بێت!"
قوتابییه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"ئه‌م به‌یانییه پیاڵه‌یه‌ک چام خوارده‌وه."
مامۆستا ئه‌ڵێ:
" ئه‌ی شه‌کره‌که کوا؟"
قوتابییه‌که ئه‌ڵێ:
"له ناو چایه‌که‌دا بوو."
![]()
ماموستايةك بةقوتابيكى مندال دةليت:ئةكه رباوكت(10)هةزارى لةلابيت تؤش داواى(6)هةزارى ليبكةيت,جةند دةمينيتةوة؟؟
قوتابية مندالةكةش دةليت:هةر(10)هةزار دةمينيتةوة..
ماموستاكةش تورة دةبيت ودةليت:جون ئةوةندة دةمينيتةوة تؤ ته مه لى..
قوتابيه كه ش ده ليت:ماموستا تؤش نازانى باوكم جه ند ره زيله,ئه وه نده بارةية ناداته دايكم
ئينجا جؤن ده داته من!!!!!
![]()
پيره‌ژنێك چوار گوێدرێژى ده‌بێت و به پێش خۆى ئه‌دات و ئه‌يانبات بۆ سه‌ر كار
هه‌ندێ كورى لێپه‌يدا ده‌بێت و ده‌يانه‌ويت پێى رابوێرن و پێى ده‌لێن: سلاوت لێبێت دايكى گوێدرێژان ئه‌ويش خێرا وه‌لام ده‌داته‌وه‌و ده‌لێت:به‌خێربێن كوره‌كانم
![]()
مه‌غدید ئه‌چی بۆ پیتزا‌رییایه‌ک و داوای پیتزایه‌ک ئه‌کات. کابرای پیتزا‌رییاکه دوای دروستکردنی پیتزاکه به مه‌غدید ئه‌ڵێ:
"کاکه پیتزاکه‌ت بۆ بکه‌م به چوار به‌شه‌وه یان به هه‌شت؟" مه‌غدیدیش ئه‌ڵێ:
"کاکه بیکه به چوار به‌شه‌وه! کێ هه‌شت به‌شی بۆ ئه‌خورێت؟"
![]()
کابرایه‌ک هاوڕێیه‌کی ئه‌بینێ، گوریسێکی له‌بن ده‌ستدایه، لێی ئه‌پرسێ:
"ئه‌وه بۆ کوێ ئه‌چیت؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"بۆ بانق." کابرا لێی ئه‌پرسێ:
"ئه‌ی ئه‌و گوریسه‌ت بۆ چییه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"هه‌ندێک پاره‌ی پێ ڕائه‌کێشم."
![]()
کوڕێکی گێلی ئیزعاج ده‌وروخولی کچێکی داوه و هه‌موو ڕۆژێک پێی ئه‌ڵێ:
"خه‌ڵک ئه‌نێرمه داوات."
کچه‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بێت له ده‌ستی ڕۆژێک پێی ئه‌ڵێ:
"من خۆم لاریم نییه له‌وه‌ی که بنێریته داوام، به‌ڵام به خوا من ئه‌زانم که ماڵه‌وه‌مان ڕازی نابن و به خزمی خۆم نه‌بێت به که‌سم ناده‌ن."
کوڕه‌که ئه‌ڵێ:
"باشه تۆ چوزانیت؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"به‌وه‌دا ئه‌زانم که نه‌نکمیان داوه به باپیرم، دایکم به باوکم، ئامۆژنم به مام و خاڵۆژنیشم به خاڵم."
![]()
له ماوه‌ی ده‌ستگیرانداری کچ و کوڕێکدا، ڕۆژانه کوڕه‌که ئه‌چێت بۆ ماڵی ده‌ستگیرانه‌که‌ی و تا دره‌نگانێک له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه. شه‌وێک باوکی کچه‌که زۆر بێزار ئه‌بێت و ئه‌ڵێ:
"ئێمه هه‌موو شه‌وێ سه‌عات 10 گڵۆپ ئه‌کوژێنینه‌وه. به‌ڵام ئه‌مشه‌و له‌به‌ر تۆ دانیشتووین و نه‌مان کوژاندۆته‌وه."
كوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئینجا بۆ نایکوژێننه‌وه، خۆ نه من ڕۆژنامه ئه‌خوێنمه‌وه و نه کچه‌که‌شت ملوانکه ئه‌هۆنێته‌وه."![]()
ژنێک ئه‌چێت بۆ پۆلیسخانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر مێرده‌که‌ی تۆمار بکات. پۆلیسێک لێی ئه‌پرسێت:
" بۆچی ئه‌ته‌وێت داوا تۆمار بکه‌یت؟"
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"سیانزه ساڵه مێرده‌که‌م شتم تێ ئه‌گرێت."
پۆلیسه‌که ئه‌ڵێ:
"شتی چی؟"
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"هه‌ر شتێکی به‌ر ده‌ست بکه‌وێت."
پۆلیسه‌که لێی ئه‌پرسێت:
"باشه، سیانزه ساڵه مێرده‌که‌ت شتت تێ ئه‌گرێت، بۆچی ئه‌مڕۆ هاتوویت داوای له‌سه‌ر تۆمار ئه‌که‌یت؟"
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"ئاخر ئه‌مڕۆ به‌رم که‌وت."![]()
پیاوێک له سه‌ربان ئه‌که‌وێته خواره‌وه ده‌نگێکیی به‌هێزی لێ دێ خه‌لک لێی کۆئه‌بنه‌وه
ئه‌لێ ئه‌وه چی بوو ئه‌و ده‌نگه به‌هێزه ئه‌ویش ئه‌لێ وه‌ڵا نازانم منیش به‌و ده‌نگه خه‌به‌رم بۆوه![]()
مامۆستای بیرکاری له ئازاد ئه‌پرسێت:
"ئه‌گه‌ر باوکت 10 دیناری پێ بێت و تۆش داوای 6 دیناری لێ بکه‌یت، چه‌ندی پێ ئه‌مێنێت؟"
ئازادیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"10 دینار."
مامۆستاش به تووڕه‌ییه‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"دانیشه! تۆ بیرکاری هه‌ر نازانیت."
ئازادیش ئه‌ڵێ:
"تۆش باوکی من هه‌ر ناناسیت، ئه‌و پاره نادات به دایکم ئینجا به من."
![]()
کور و کچێک خۆشه‌ویستی یه‌کتر ده‌بن ،ده‌چن بۆ پیاسه کردن له‌ناکاو باوکی کچه‌که به‌رامبه‌ریان دێت ،کچه‌که ده‌ترسێت و نازانێت چی بکات ،به کوره‌که ده‌ڵێت : چی بکه‌م و چی بڵێم ئه‌وه باوکمه.؟!!! .. کوره‌که‌ش ده‌ڵێت :ئه‌گه‌ر باوکت قسه‌ی کرد ،بڵێ ئه‌و برامه!!!![]()
دوو شێت دانیشتوون. یه‌که‌میان پارچه ئا‌وێنه‌یه‌کی پێیه و به به‌رده‌وامی سه‌یری ئه‌کات. ئه‌وی تریان لێی ئه‌پرسێ:
"ئه‌وه سه‌یری چی ئه‌که‌یت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"سه‌یری ئه‌م ده‌موچاوه ئه‌که‌م، وا بزانم ئه‌یناسم غه‌ریب نییه له لام."
شێتی دووه‌م ئه‌ڵێ:
"ئا بێنه با منیش سه‌یرێکی بکه‌م بزانم نایناسم." پارچه ئاوێنه‌که‌ی لێ وه‌رئه‌گرێت و ئه‌ڵێ:
"کوره هه‌تیو ئه‌وه منم چون نامناسیته‌وه؟"
![]()
کابرایەک زۆر تەنگاو ئەبێت و ئەچێت بۆ ته‌والێت، زۆر دائەنیشێ هیچی بۆ ناکرێت ته‌نانه‌ت بایەکیشی پێدا نایەت. ماوەیەک دائەنیشێ و لە ناکاودا قرقێنه‌یه‌ک لێ ئه‌دات. سەیرێکی ئاسمان ئەکات و ئەڵێت:
"خوایە گیان، تۆ بڵێی سەروبن دانەنیشتبم!"
![]()
عه‌میدێک له سوپای تازه‌ی عێراقیدا داوایه‌ک پێشکه‌شی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌کات و تێیدا داوای داگرتنی پله‌سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌کات له عه‌میده‌وه (داڵێک و سێ ئه‌ستێره) بۆ نه‌قیب (ته‌نها سێ ئه‌ستێره). وه‌زاره‌تی به‌رگریش به‌دواداچوون ئه‌کات تا بزانێت هۆی داواکه‌ی چییه. سه‌رئه‌نجام بۆیان ده‌رئه‌که‌وێت که کابرای عه‌مید له ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده ئه‌یه‌وێت داڵه‌که‌ی سه‌رشانی دابگرێت.
![]()
كابرایه‌ك 17 ژنی هێناوه سه‌ره هاتۆته سه‌ر ژنی 18 هه‌می ژنی 18 هه‌میشی پیرێژنێك ئه‌بێ 18 شوی كردوه
شه‌و كابرا ئه‌چێته لای بوك‌و ئه‌ڵێ :- سه‌لامون عه‌له‌یك ئه‌ی بوكی په‌رده 17م هێناوه به‌تۆوه هه‌ژده
ژنه‌كه‌ش به‌نازێكه‌وه لائه‌كاته‌وه‌و ئه‌ڵێ عه‌له‌ی كه‌سه‌لام ئه‌ی زاوای زۆرده هه‌ژده‌م كردوه به‌تۆوه نۆزده
![]()
















