مامۆستا پرسیار له ته‌له‌به‌یه‌ک ئه‌کات ته‌له‌به‌که نازانێت پێی ئه‌لێ دانیشه حه‌یوان
یه‌کێکی تر هه‌لئه‌ستێنێ ئه‌و ئه‌زانی مامۆستاکه ئه‌لێ ئه‌وه شێره
ته‌له‌به‌ی یه‌که‌م ئه‌لێ مامۆستا شێریش هه‌ر حه‌یوانه
![]()
3 کرێکار پرۆژه‌یه‌کی عامود چه‌قاندنیان له‌به‌ر ده‌سته
یه‌که‌م چاڵ لێده‌دا
دوه‌م عاموده‌که‌ی تێئه‌کات
سێیه‌م پری ئه‌کاته‌وه
رۆژێک کرێکاری دوه‌م ناتوانێت بچێته سه‌ر کاره‌که‌ی
دوانه‌که‌ی تر ئه‌لێن حه‌قمان چیه به‌سه‌ریه‌وه
یه‌که‌م چاله‌که لێده‌دات
دووه‌م یه‌کسه‌ر له‌دوای ئه‌و پری ئه‌کاته‌وه
![]()
پیاوێک نوستوه ژنه‌که‌ی خه‌به‌ری ئه‌کاته‌وه‌و ئه‌لێ
هه‌سته پیاوه‌که بیرم چوو حه‌بی خه‌وه‌که‌ت به‌مێ.
![]()
کوردێک ئه‌چێت بۆ به‌غداد عه‌ره‌بیش نازانێت زۆری برسی ئه‌بێت
له‌تاوا خۆی ئه‌کات به‌چێشتخانه‌یه‌کدا به‌ئیشاره‌ت به‌شاگرده‌که ئه‌ڵێت
چیمان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌ڵێت کولشی ماکو یه‌عنی هیچ نه‌ماوه.
کورده‌که‌ش زۆری برسی ئه‌بێت ئه‌ڵێت به‌قوربانت بم کولشی و
ماکویه‌کم بۆ بێنه..
![]()
شه‌وێکیان باخه‌وانێک له‌باخه‌که‌یدا مناڵی دراوسێ که‌یان ئه‌بینێ
به‌سه‌ر دار سێوه‌که‌وه ..باخه‌وانه‌که به‌تووڕه‌ییه‌وه پێی ئه‌ڵێت
وه‌ره خواره‌وه ئه‌گینا ئه‌چم به باوکت ئه‌ڵێم... مناڵه‌که‌ش ئه‌ڵێت
جا کوا باوکم له‌ماڵه . باخه‌وانه‌که‌ش ئه‌ڵێ ئه‌ی له‌کوێیه،
مناڵه‌که‌ش پێ ئه‌که‌نێت و ئه‌ڵێت: ئه‌ی نایبینیت له‌ولای خۆمه‌وه‌یه
سێ‌و لێئه‌کاته‌وه..
![]()
دوو کابرا، به خۆیان و پیکابێکه‌وه، ئه‌چن بۆ مه‌یدانی ئاژه‌ڵفرۆشتن و گایه‌ک ئه‌کڕن. یه‌کێکیان به‌وه‌ی تر ئه‌ڵێ:
"من پیکابه‌که ده‌ئاژووم و تۆش له دواوه دانیشه و ئاگات له گایه‌که بێت."
پاش که‌مێک، کا‌برای که له دواوه دانیشتووه خه‌وی لێ ئه‌که‌وێت، کاتێک به ئاگا دێت، ئه‌بینێ گایه‌که نه‌ماوه بۆیه به په‌له له جامی پشت شۆفێره‌که ئه‌دات و هاوار ئه‌کات:
"گایه‌که له دواوه نه‌ماوه، ئه‌رێ نه‌هاتۆته پێشه‌وه لای تۆ؟"
![]()
1- خانم :پیاوه‌که ئه‌و شقارته‌یه‌ی که‌کریوته هه‌مووی سوتاوه
پیاو : ئه‌ڵێی چی خانم بروا بکه خۆم دانه به‌دانه تاقیم کردۆته‌وه![]()
2- که‌سی یه‌که‌م :گه‌وره‌ترین دوژمنی پیاو پاره‌یه
که‌سی دووه‌م : ده‌که‌واته هه‌رچی دوژمنته بیده به‌من!!!!!!!!!!!!!!!!!
3- پیره‌ژن: هه‌تیو بۆ هه‌مو جارێ له‌جه‌ره‌سی ماڵه‌که‌م ئه‌ده‌یت بۆ رابواردن
گه‌نجه‌که: ئه‌ی وائه‌زانی بۆ خوازبێنی خۆت له ده‌رگاکه‌تان ئه‌ده‌م!!!!!!!!!!!!!!!
![]()
تاکسییه‌ک ژن و مێردێک سه‌رئه‌خات. ژنه‌که، که سکی پڕه و ته‌نووره‌یه‌کی کورتی له‌به‌ردایه، له دواوه دائه‌نیشی و پیاوه‌که‌ش له پێشه‌وه. تاکسییه‌که که‌مێک ڕێ ئه‌کات، ژنه‌که به مێرده‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"به شۆفێره‌که بڵێ: ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه داخات له‌به‌ر خۆم نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناو سکم."
شۆفێره‌که په‌نجه‌ره‌که دائه‌خات. پاش که‌مێکی تر ژنه‌که به مێرده‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"به شۆفێره‌که بڵێ: که‌مێک له‌سه‌رخۆ بێت له‌به‌ر خۆم نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناو سکم."
کا‌برای شۆفێریش ئاوڕ ئه‌داته‌وه و ئه‌بینێ ژنه هه‌موو گیانی به ده‌ره‌وه‌یه ڕوو ئه‌کاته مێرده‌که‌ی و ئه‌ڵێ:
"به ژنه‌که‌ت بڵێ کۆشی داپۆشێت له‌به‌ر خۆم نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژێر سکم."
![]()
جا ريكيان كرميك ئه كه ويته ناو شوشه يه كى مه شروبه وه باش ئه وه ى سه رخوش ئه بيت و ديته ده ره وه ئه ليت من مارم....!!!!!!!!!
![]()
براده‌رێک پیکابێک خه‌یاری پێیه له که‌رکوکه‌وه ئه‌یبات بۆ سلێمانی. له ڕێگا دوو سێ جووتیار ده‌ستی لێ ڕائه‌گرن. ئه‌میش له پشته‌وه، له‌ناو خه‌یاره‌کاندا سه‌ریان ئه‌خات،
پاش ماوه‌یه‌ک له ئاوێنه‌که‌وه سه‌یریان ئه‌کات و ئه‌بینێت که‌وتونه‌ته خه‌یارخواردن، نه خه‌یارێک نه دووان، خه‌ریکه خه‌یار وێران ئه‌که‌ن. ئه‌میش به په‌له خۆی ئه‌کات به به‌نزینخانه‌یه‌کدا و سه‌ری له جامه‌که ده‌رئه‌هێنێت و هاوار ئه‌کات: "کاکه گیان خه‌یاره‌کانتان بکوژێننه‌وه ئێره به‌نزینخانه‌یه."
![]()
کورێک ئه‌چێ بۆ به‌غدا له‌وێ فێری چه‌ند وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بی ئه‌بێ...که‌یه‌ته‌وه بۆ کوردستان ئه‌ڵێ فێری عه‌ره‌بی بوم ....لێیده‌پرسن به‌که‌ر ئه‌ڵێن چی ئه‌ڵێ (حمار) پێی ئه‌ڵێن ئه‌ی به‌جاشه‌که‌ر ئه‌ڵێن چی ئه‌وێش نازانێ ئه‌ڵێ کاکه عه‌ره‌ب خۆ وه‌ک ئێمه نین وازی لێ ئه‌هێنن تا گه‌وره ئه‌بێ دوایی پێی ئه‌ڵێن (حمار)
![]()
1- دوو هاورێ له‌سه‌ت تاوانێک ئه‌مری ئیعدامیان بۆ ده‌ر ئه‌چێ
پێش ئیعدام کردن له یه‌که‌م ئه‌پرست دوا شت که ئه‌ته‌وێ چیه
ئه‌ویش ئه‌لي دایکم ببینم
به هی دوه‌م ئه‌لێم ئه‌ی تۆ ئه‌لێ ئه‌و دایکی نه‌بینێ ![]()
2- کابرایه‌ک له‌سه‌ر تاوانێک ئه‌مری ئیعدامی بۆ ده‌ر ئه‌چێ
پێش ئیعدام کردن لێی ئه‌پرسن دوا شت که ئه‌ته‌وێ چی
ئه‌ڵێ نیمه ، کاکه په‌ته‌که‌ی لامل ئه‌که‌ن و کورسێکه‌ی ژێری له ئه‌به‌ن
ئه‌ویش ده‌ست به‌رز ئه‌کاته‌وه . خه‌ڵکه‌که ئه‌ڵێن دیاره شتێکی بیر که‌وتۆته‌وه
دای ئه‌گرن . کابرا ئه‌لێ ماڵتان ئاوا بێت خۆ خه‌ریک بوو بخنکێم
![]()
کوردێک ئه‌چێ بۆ به‌غدا له‌مه‌تعه‌م که‌خواردنی بۆ ئه‌هێنن سه‌وزه‌ی له‌سه‌ر نابێ ئه‌ویش زۆر حه‌زی له‌که‌ره‌وس ئه‌بێ ..نازانێ به‌عه‌ره‌بی چی پێ ئه‌ڵێن ..........ئه‌ڵێ ...که‌ر حیماره که‌واته که‌ره‌وس حیماروسه ....به‌شاگرده‌که ئه‌ڵێ هه‌ندێ حیماروسم بۆ بێنه.!!!
![]()
پیاوێک به سوعبه‌ته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت:
" ژنه‌که که من مردم شوو ئه‌که‌یته‌وه؟"
ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت:
" ئه‌ره‌وه‌ڵا. "
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"له‌م ماڵه‌شدا ئه‌ژین؟"
ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ره‌وه‌ڵا."
پیاوه‌که ئه‌ڵێ:
"که‌واته جله‌کانی منیش له‌به‌ر ئه‌کات."
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"نا، بۆی نابێت. ئه‌و باڵای تۆزێ له‌تۆ به‌رزتره."
![]()
پیاوێکی گێل رۆژێك خه‌ریکی ئیشی کاره‌با ده‌بێت، له‌ناکاو کاره‌با ده‌یگرێت خه‌ڵکی هاواری
بۆ ده‌به‌ن و ده‌ڵێن : خۆت دوورکه‌وه و وایه‌ره‌که به‌رده..
ئه‌ویش ده‌ڵێت: هه‌تا به‌رم نه‌دات من به‌ری ناده‌م!
![]()
ژنێک کوره‌که‌ی ئه‌باته لای شێخێک ئه‌ڵێ کوره‌که‌م کفر ئه‌کات به‌شکم چاکی که‌ی
شێخه‌که‌ش خۆی له کوره‌که توره ئه‌کات ئه‌ڵێ بۆ کفر ئه‌که‌ی ها له‌دینت به‌م
![]()
که‌سی یه‌که‌م :جیاوازی چیه له‌نێوان ژن و ڕادیۆ ؟
که‌سی دووه‌م: ڕادیۆ هه‌روه‌ختێ بته‌وێ ئه‌توانیت بێده‌نگی بکه‌یت....به‌ڵام ژن تاخۆی نه‌یه‌وێ بێده‌نگ ناکرێ
![]()
پیاوێکی که‌م ئه‌قڵ هه‌رده‌م سه‌یری هه‌واڵه‌کانی ده‌کرد و رۆژانه کاتی هه‌واڵه‌کان بووایه وازی
نه‌ده‌هێنا تاوه‌کو کۆتایی ده‌هات، یه‌کێك لێی پرسی و گوتی بۆ ئه‌وه‌نده سه‌یری هه‌واله‌کان
ده‌که‌یت ؟
ئه‌ویش گووتی:
ده‌مه‌وێت بزانم ئه‌ڵقه‌ی کۆتایی چ ده‌بێت .
![]()
جارێکیانکابرایه‌ک هه‌ر نانی سوتاو ئه‌خوات . ڕۆژیکیان ئه‌چێت بۆلای دکتۆر
ئه‌ڵێت : سکم ئێشێت ...دکتۆره‌که‌ش ئه‌ڵێت بۆچی ؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
هه‌میشه نانی سووتاوم خواردوه..دکتۆره‌که‌ش مه‌ڵحه‌می چاوی بۆ ئه‌نووسێت.
کابراکه‌ش ئه‌ڵێت دکتۆر گیان خۆمن چاووم نایه‌شێت.سکم دێشێت...
دکتۆره‌که‌ش ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر چاو ئێشه‌ت نه‌بوایه نانی سوتاوت نه‌ئه‌خوارد..
![]()
ده‌لێ جارێکیان کابرایه‌ک ئه‌چیته ته‌عزیه‌وه
دوای فاتیحه ده‌لێ ئه‌رێ ره‌حمه‌تی دیارنه‌بوو
![]()
له‌جه‌نگی عێراق و ئێران‌دا کوژراوێک ئه‌هێننه‌وه بۆ سلێمانی
به‌ڵام قاچێکی هی خۆی نابێت و ژماره (44) ئه‌بێت
پێی کوژراوه که‌ژماره(41) ئه‌بێت ، باوک‌و دایکی کوژراوه‌که زۆر بێ تاقه‌ت ئه‌بن
ژنه زۆر له‌پیاوه‌که ئه‌کات بڕوات بۆ وه‌حده‌ی کوڕه‌که‌یان و داوای قاچه‌که‌ی بکاته‌وه
پیاوه ئه‌ڕوات بۆ لای فه‌رمانده‌ی وه‌حده‌که‌و ئه‌ویش ئه‌ینێرێت بۆلای لێپرسراوی
سه‌لاجه‌ی مردوه‌کان ئه‌ویش هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ڕێت هیچ پێیه‌ک نادۆزێته‌وه .
ئه‌ڵێت : برای به‌ڕێزم هه‌ر ئه‌م دوو شیلاوگه‌مان ماوه له‌م کیسه‌یه‌دا بیبه‌ره‌وه
له‌گه‌ڵ خۆت به‌خوا سه‌روو قاچمان هیچ نه‌ماوه ...
![]()
- مامۆستایه‌کی زۆر قه‌ڵه‌و له‌ئاینده‌ی قوتابی یه‌کانی ئه‌پرسێ.. ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر منتان لێهات چی ئه‌که‌ن
قوتابی یه‌کی هارو هاج یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ مامۆستا رێجیم ئه‌که‌ین ......
2-له ڕه‌زیلێکیان پرسی ئازاترین که‌س کێ یه
ره‌زیل: ئه‌و که‌سه‌یه که کۆمه‌ڵێ میوآنی هه‌بێ زراوی نه‌ته‌قێ
3- مناڵ : بابه بۆ سه‌رت سپی بوه
باوک :له‌داخی هاری تۆ
مناڵ :که‌واته باپیره‌ش له داخی هاری تۆ سه‌ری سپی بوه
![]()
ڕۆژێک کۆمه‌ڵێک شێت له‌شارێکه‌وه بۆ شارێکی تر به‌ته‌یاره ئه‌یان گوێزنه‌وه له ڕێگا له ناو ته‌یاره‌که‌یا
زۆر ده‌نگه ده‌نگ ئه‌که‌ن شۆفێره‌که ئیزعاج ئه‌بێ شێتێکیان له پێشه‌وه دانیشتوه شۆفێره‌که ئه‌ینێرێ
ئه‌ڵێ بچۆ تۆزێ بێ ده‌نگیان بکه ئه‌روا له‌پاش تۆزێ ئه‌گه‌رێته‌وه هیچ ده‌نگه ده‌نگ نامێنێ
شۆفێره‌که ئه‌ڵێ ئه‌وه چیت پێ‌ووتن وا بێده‌نگ بوون ئه‌ڵێ ده‌رگای ته‌یاره‌که‌م بۆکردنه‌وه
ووتم بۆخۆتان بچن له‌و ساحه‌یه یاری بکه‌ن .
![]()
دایک:کوڕم که فاتمه‌خان هات ده‌ستی ماچکه
کوڕ : به‌خوا دایه‌گیان فاتمه خان به‌ماچ په‌سته ...دوێنێ باوکم له‌حه‌وشه ماچی کرد کێشای به‌ده‌میا !!!!!
![]()
مناڵ : باوکه که‌ی دنیا قیامه‌ت ئه‌بێ
باوک :هه‌رکاتێک دایکت داوای پاره‌ی لێکردم من پێم نه‌بوو !!!!!!!!!!
![]()
ژن : تۆ بۆچی له‌خه‌وا قسه‌ئه‌که‌ی ؟
مێرد : چونکه ئه‌و کاته مه‌جالی قسه کردنم ئه‌ده‌یتێ
![]()
کوڕێکی گه‌نج له ناو پاسێکدا دانیشتووه و پیاوێکی پیریش له‌به‌ر بێجێگایی له‌به‌رده‌میدا به‌پێوه وه‌ستاوه. کوڕه گه‌نجه‌که که ئه‌بینێ ئه‌و پیاوه پیره به‌پێوه وه‌ستاوه، یه‌کسه‌ر چاو دائه‌خات. پیاوه پیره‌که‌ش که ئه‌بینێت کوڕه‌که هه‌ر چاوی داخستووه لێی ئه‌پرسێ:
"ئه‌وه بۆ چاوت داخستووه کوڕم؟" ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"ئاخر چاوم به‌رایی نایه‌ت تۆ ببینم به‌پێوه وه‌ستاویت."
![]()
سه‌رکره‌یه‌کی سه‌ربازی زاڵم ئه‌بێت زۆر توڕه له نمایشێکی سه‌ربازی له یه‌کێك له سه‌ربازه‌کان ئه‌پرسێت ناوت چیه ئه‌ڵێت حه‌مد گه‌وره‌م،ئه‌پرسێت چیت به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌ڵێت تفه‌نگ،ئه‌ڵێت نه‌خێر ئه‌وه ژنته شه‌ره‌فته که‌رامه‌ته هه‌موو شتێکته، ئینجا له سه‌ربازێکی که ئه‌پرسێت ناوت چییه ،ئه‌ڵێت کامیل،ئه‌پرسێت چیت به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌ڵێت ژنه‌که‌ی حه‌مد گه‌وره‌م
![]()
ڕۆژێکیان پیره‌مێردێک وپیره‌ژنێک ئه‌چن بۆبه‌غدادله‌وێ ئه‌چنه‌ئوتێلێک مه‌صعه‌دی تیایه‌پیره‌ژنێک له‌ولاوه‌دێت ئه‌چێته‌ناومه‌صعه‌ده‌که‌وه‌که‌ده‌رگای مه‌صعه‌ده‌که ئه‌کرێته‌وه کچێکی جوان دێته‌ده‌ره‌وه کا‌برای پیره‌مێردیش که‌ئه‌مه‌ئه‌بینێ به‌پیره‌ژنه‌که‌ی خۆی ئه‌ڵێت ئه‌ی بۆتۆش ناچیته‌ناوی به‌شکم گه‌نج بیته‌وه
![]()
پیاوێک ده‌چێته لای دکتۆرێک بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌یه‌کی بۆ قه‌ڵه‌وی و قورسی له‌شی بۆ بدۆزێته‌وه. دوکتۆره‌که پێی ئه‌ڵێ:
"ئاده‌ی به‌رنامه‌ی ژیانی له‌مه‌وبه‌رتـم بۆ باس بکه بزانم چۆن ژیاویت تا چاره‌یه‌کت بۆ بدۆزمه‌وه!"
پیاوه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا قوربان هه‌موو به‌یانییه‌ک زوو وه‌ک که‌ڵه‌شێر له خه‌و هه‌ستاوم و وه‌ک مێرووله گورج و گۆڵ چوومه‌ته سه‌رئیش و وه‌ک که‌ر تا ئێواره ئیشم کردووه..."
دوکتۆره‌که قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ:
"کاکی برا چاره‌ی تۆ لای من نییه، به‌ڵکو لای دوکتۆری به‌یته‌رییه."
![]()
مامۆستا له قووتابیه‌کان ئه‌پرسێت : بۆچی ئاو له‌کاتی کووڵاندنا قوڵپه قوڵپ ئه‌کات و
ده‌نگی لێبه‌رز ئه‌بێته‌وه ؟ خوێند کار : مامۆستا ئه‌وه میکرۆبه‌کانن له‌تاو ئازار ده‌ست
ئه‌که‌ن به‌فریادو هاوار ....
















